ئه‌ردۆغان پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی له سه‌ركرده‌كانی جیهان كرد
- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ته‌له‌فۆن پیرۆزبایی جه‌ژنی له سه‌ركرده‌كانی جیهان كرد.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ته‌له‌فۆن پیرۆزبایی جه‌ژنی له سه‌ركرده‌كانی جیهان كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به ته‌له‌فۆن پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی له هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، ئیلهام عه‌لیێڤ، میری قه‌ته‌ر، شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی، سه‌ركۆماری ئۆزبه‌كستان، شه‌وكه‌ت میرزییۆێڤ، میری كوێت، شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح و، سه‌ركۆماری پێشووی كازاخستان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌لان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی، نوورسوڵتان نازارباێڤ كرد.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كاندا ئه‌ردۆغان و سه‌ركرده‌كان پیرۆزبایی جه‌ژنیان له یه‌كتری كردووه.