ئه‌ردۆغان: "وڵاتێك بۆ رۆڵه‌كانمان جێ ده‌هێڵین كه هه‌موومان خه‌ونی پێوه ده‌بینین"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "دووباره جێگیربوونه‌وه‌ی هاوسه‌نگی گه‌وره‌ی ئابووری له توركیا ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و هه‌ڵكشانی ئاستی ئه‌رێنیی ئابووری ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرای كرد، دووباره جێگیربوونه‌وه‌ی هاوسه‌نگی گه‌وره‌ی ئابووری له توركیا ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و هه‌ڵكشانی ئاستی ئه‌رێنیی ئابووری ده‌رخه‌ری ئه‌مه‌یه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كرێكارانی فیدراسیۆنی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی توركیا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان به جه‌خت كردنه‌وه له‌وه‌ی دووباره جێگیربوونه‌وه‌ی هاوسه‌نگی گه‌وره‌ی ئابووری له توركیا ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و هه‌ڵكشانی ئاستی ئه‌رێنیی ئابووری ده‌رخه‌ری ئه‌مه‌یه، گوتی: "ته‌واوی ئه‌م پێشهاته ئه‌رێنییانه ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێت كه فه‌رمانبه‌ر و كرێكاران له ته‌واوی گرێبه‌سته‌كاندا مافی ته‌واوه‌تییان بدرێتێ".
سه‌ركۆماری توركیا وێڕای تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاسۆی به‌هێزبوون و گه‌شه‌سه‌ندنی توركیا ده‌ركه‌وتووه، گوتی: "ئێمه تاكو وه‌ك گه‌ل یه‌كڕیزی، یه‌كگرتوویی و برایه‌تیمان به‌مشێوه‌یه پته‌و بێت، كه‌س ناتوانێت ببێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هێنانه‌دی ئامانجه‌كانمان. ئه‌گه‌ر نه‌توانین سوود له ته‌واوی ده‌ستكه‌وتی ٨٤ ملیۆنی وڵاته‌كه‌مان وه‌رنه‌گرین، چی پێویست به‌و هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانه ده‌كات. كاتێك ده‌ڵێین وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ینه یه‌كێك له ١٠ وڵاته هه‌ره گه‌شه‌كردووه‌كانی ئابووری له‌سه‌ر ئاستی جیهان، مه‌به‌ستمان ته‌نها له چه‌ند بوارێك نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستمانه هه‌ر له كرێكار و فه‌رمانبه‌رانه‌وه بگره تا ده‌گاته كاسبكار و خانه‌نشین و هه‌موو چین و توێژه‌كان له‌وه سوودمه‌ند بن. له‌گه‌ڵ زیاتر گه‌شه‌كردن، ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و به‌هێزبوونی توركیا ئاستی خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتییانیش زیاتر ده‌بێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "با كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت به به‌رده‌وامیدان به‌و پرۆسه‌یه كه هێماكه‌ی 'ئامانجه‌كانی ٢٠٢٣'یه، وڵاتێك بۆ رۆڵه‌كانمان جێ ده‌هێڵین كه هه‌موومان خه‌ونی پێوه ده‌بینین".