Fahrettin İbrahim
17 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "خۆمان له‌م وه‌رزه جوانه تا ده‌گاته رۆژی هه‌ڵبژاردن ئاماده ده‌كه‌ین و په‌نا به خوا هیچ هۆكارێك نابینم كه رۆژی ٢٤ی حوزه‌یران نه‌كه‌ینه جه‌ژن".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ربانگی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئاك پارتی له ٢٦مین خولی په‌رله‌مانی توركیا كرده‌وه و وتارێكی پێشكه‌ش كردن.
ئه‌ردۆغان له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا رایگه‌یاند: ''ته‌نیا له عه‌فرین تا ئه‌مڕۆ چوار هه‌زارو ٤٦٤ تیرۆریست له‌چالاكی خراون، له پاڵ ئه‌وه‌شدا له باكووری عێراقیش ٤٠٣ تیرۆریست له چالاكی خراون''.
سه‌ركۆماری توركیا له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له گرنگی رۆڵی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له خولی ئێستادا كرد و گوتی: ''چاوی من له‌سه‌ر ٢٦مین خولی په‌رله‌مانی توركیایه. دوای یه‌كه‌مین خولی په‌رله‌مان، ئه‌م خوله به‌هێزترین خولی په‌رله‌مان بووه''.
له‌باره‌ی بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ش، سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان گوتی ''راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته وه‌ك تۆپێک وایه كه بهاویژرێت، ئیتر نایه‌ته‌وه جێی خۆی. بانگه‌وازی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كه‌مان له هاوپه‌یمانی كۆماریی هات و ئێمه‌ش ناچار بووین ره‌چاوی بكه‌ین''.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: ''خۆمان له‌م وه‌رزه جوانه تا ده‌گاته رۆژی هه‌ڵبژاردن ئاماده ده‌كه‌ین و په‌نا به خوا هیچ هۆكارێك نابینم كه رۆژی ٢٤ی حوزه‌یران نه‌كه‌ینه جه‌ژن''.
سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئه‌و ژنه‌ی كه له به‌ریتانیا رێگه‌ی نه‌دا ئاڵای توركیا بكه‌وێته ده‌ست تیرۆریستان گوتی: ''ئه‌مڕۆ ته‌له‌فۆنم بۆ كرد. پێم گوت كه تۆ نهنهخاتوون و شه‌ریفه باجی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی. ئه‌و بێ رەوشتانە كاتێك به‌م شێوازه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئافره‌تێك، هه‌مدیسان رێگه نادات كه ئاڵاكه‌مان راده‌ستی ئه‌وان بكرێت. رووداوه‌كه ئه‌وه‌نده روون و ئاشكرایه''.