Sarmand Hameed
18 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2018
مۆسكۆ- AA
کۆشکی کرملین ئاشکرای کرد کە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە شاری سۆچی باشووری رووسیا لەگەڵ سەرۆکی رژێمی سووریا، بەشار ئەسەد کۆبووەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی رووسی لە گوتەبێژی کرملین، دیمیتری پیسکۆف-ی گواستووەتەوە کە "بەشار ئەسەد بە سەردانێک (بەبێ ئەوەی كاتهكهی دیاری بکات) گەیشتووەتە رووسیا".
پیسکۆف ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ رووسیا، بەشار ئەسەد لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کۆبووەتەوە و لەمیانیدا ئاماژەیان بە گرنگی رەخساندنی کەشی زیاتر بۆ پرۆسەی سیاسیی لە سووریا کردووەتەوە".
پیسکۆف روونی کردووەتەوە کە بەشار ئەسەد ئامادەیی دەربڕیووە بۆ دەستپێکردنی دانوستانی سیاسیی لە سووریا.
هەر لەمیانی کۆبوونەوەکەدا ئەسەد ئاماژەی بەوە کردووە کە بڕیاریداوە بە ناردنی نوێنەری خۆی بۆ لیژنەی دەستووری کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێکهێنراوە بۆ دووبارە نووسینەوەی دەستووری سووریا.
جێی ئاماژەیە لە مانگی شوباتی رابردوو رژێمی سووریا پێکهێنانی ئەو لیژنە دەستوورییەی رەتکردەوە کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی بکرێت.