Enes Kaplan,Mohammed Baqi Hussein
24 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2017
كوێت - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دوای كۆتاییهاتنی دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانی له كوێت، كاتژمێر 11:10ی پێشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و دۆحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت.
ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كوێت له لایه‌ن میری كوێت، شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د جابر سه‌باح به‌ڕێكرا.
هه‌ریه‌كه له ئه‌مینه‌ی هاوسه‌ری و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ئابووری، نیهاد زه‌یبه‌كچی و وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری به‌رگری، نوره‌دین جانكلی و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، خوڵوسی ئاكار و راوێژكاری میت، هاكان فیدان یاوەری ئه‌ردۆغانن له سه‌ردانه‌كه‌یدا.