A. Eda Ünlü Özen
24 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2017
ئەنقەرە – AA
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا کە بە پشتیوانی ئاسمانی هەلیکۆپتەرەکان لە گوندەوارەکانی قەزای بەیتوشەبابی سەر بە پارێزگای شرنەخ ئەنجام درا، شەش چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کوژران.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ سەر ئامانجەکانی پەکەکە لە گوندەوارەکانی بەیتوشەباب بە پشتیوانی ئاسمانی هەلیکۆپتەرەکان بەردەوامن.
لە ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژی یەکشەممەدا چەکدارێک و لە ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆشدا شەش چەکداری پەکەکە کوژراون.