Semra Orkan,Sefa Mutlu
13 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2022
ئیستانبوڵ-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "دوایین ژماره كه له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه به ئێمه گه‌یشتووه، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه چواریان له شوێنی رووداوه‌كه و دووانیان له نه‌خۆشخانه بوون. ژماره‌ی برینداره‌كانیشمان ٥٣ن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ر له گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئیندۆنێزیا، له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی ئه‌نجامدا.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌قامی ئیستیقلال له ئیستانبوڵ دوا و هیوای شیفای به‌په‌له‌ی بۆ برینداره‌كان خواست.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی ئاسایش و ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراون و رایگه‌یاند: "به زووترین كات برینداره‌كانمان بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ورووبه‌ر گوازراونه‌ته‌وه. یه‌كه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان درێژه به كاره‌كانی ئاشكراكردنی بكه‌رانی ئه‌و هێرشه خیانەتکارانهیه و ئه‌وانه‌ی له‌پشتیه‌وه‌ن ده‌ده‌ن. هه‌وڵه‌كانی به بارمته گرتنی توركیا و گه‌لی تورك له‌رێگه‌ی تیرۆره‌وه، هاوشێوه‌ی دوێنێ، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێش ناتوانن بگه‌نه ئامانج. با گه‌له‌كه‌مان دڵنیا بێت له‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی به ئاشكرا و نهێنی به‌شداربوون له رووداوه‌كه‌ی شه‌قامی ئیستیقلالدا ئاشكرا ده‌كرێن و سزای شایسته‌ی بكه‌رانی ده‌دات".
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوربانییه‌كان رایگه‌یاند:
"دوایین ژماره كه له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه به ئێمه گه‌یشتووه، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه چواریان له شوێنی رووداوه‌كه و دووانیان له نه‌خۆشخانه بوون. ژماره‌ی برینداره‌كانیشمان ٥٣ن. ره‌نگه جگه له‌مه ژماره‌ی جیاواز بڵاوببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و ژماره‌یه‌یه كه له پارێزگارمان وه‌رگرتووه. رێكاری پێویست له نه‌خۆشخانه‌كان ئه‌نجامده‌درێت. له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئه‌و هاووڵاتییانه‌مان له نه‌خۆشخانه ده‌رده‌چن".