Andaç Hongur,Murat Paksoy,Berk Özkan,???
18 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2019
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشه‌كانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و داوه ئابوورییه‌كان بووینه‌ته‌وه كه‌چی سه‌ركه‌وتووبووین له به‌هێزكردنی زیاتری توانا‌مان و به‌رده‌وام وه‌ستانه‌وه‌مان له‌سه‌ر پێی خۆمان".
له میانی به‌شداریكردن له دووه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رپه‌رشتیارانی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كه له كۆشكی كۆماری دۆڵماباهچه له ئیستانبوڵ ئه‌نجام درا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی: "پێموایه چه‌ند بتوانین متمانه‌ی گه‌له‌كه‌مان به داموده‌زگا گشتییه‌كان زیاد بكه‌ین و ئه‌و داموده‌زگایانه چالاكتر بكه‌ین، به‌و ئه‌ندازه‌یه ده‌وڵه‌ت به‌هێزتر ده‌بێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئەو دەوڵەتانەی گوێ بۆ خواست و داواکاریی گەلەکەیان ناگرن و ئامادە نین چارەسەرێک بۆ کێشەکانیان بدۆزنەوە، زۆرتر تووشی گرفت دەبن و زیاتریش لەبەردەم هەڕەشەی رووخاندان. گوتیشی: "ئەمڕۆ دەبینین کە ئەو دەوڵەتانەی کە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ گەلەکەیان هەیە دژ بە هەڕەشە دەرەکی و ناوخۆییەکان باشتر دەتوانن خۆیان بپارێزن".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له سه‌ر پێداگیری وڵاته‌كه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان كرده‌وه و گوتی: "ته‌نها به‌وه‌وه ناوه‌ستین رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له خۆمان دوورخه‌ینه‌وه، به‌ڵكو ده‌چینه بنج و بناوانیان و له‌ناویان ده‌به‌ین. به‌ره‌نگاری هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌بینه‌وه كه هه‌ڕه‌شه له وڵاته‌كه‌مان و جیهان ده‌كه‌ن هه‌ر له داعش'ه‌وه بگره تا ئه‌لقاعیده، له په‌كه‌كه/یه‌په‌گه'ه‌وه بگره تا ده‌گاته فه‌تۆ. توركیا به‌و كارانه‌ی هه‌ر به‌وه‌وه ناوه‌ستێت كه ئاسایش و ئارامی خۆی بهێنێته دی، به‌ڵكو هاوكات به ئه‌ركی ته‌واوی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌ڵده‌ستێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشه‌كانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان و داوه ئابوورییه‌كان بووینه‌ته‌وه كه‌چی سه‌ركه‌وتووبین له به‌هێزكردنی زیاتری توانا‌مان و به‌رده‌وام وه‌ستانه‌وه‌مان له‌سه‌ر پێی خۆمان. كه‌سانێك به‌دوای دابه‌شكردنی نه‌وته‌وه‌ن. ئه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش باس كرد. گوتمان 'ئێمه له خه‌می نه‌وتدا نین'، ئه‌وه‌ی ئێمه له خهمیداین مرۆڤه".
ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا ئه‌و وڵاته‌یه زۆرترین پشتگیری وڵاتانی تازه پێشكه‌وتوو و په‌نابه‌رانی كردووه. گوتی: "ئه‌وانه‌ی ئێستا به دروستكردنی دیوار بێباكانه رۆڵ ده‌گێڕن له سیناریۆی ئازادیی و خۆشگوزه‌رانی، سبه‌ی كه سه‌ریان له كۆشكه شووشهبهندهكانیانهوه شۆڕده‌كه‌نه‌وه زۆر باش ده‌زانن خه‌ڵك هه‌ست به چی ده‌كات".