Yıldız Aktaş,???
18 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
هه‌شته‌مین ده‌ورییه‌ی وشكانی هاوبه‌شی سه‌ربازانی توركیا و رووسیا له ناوچه‌ی كۆبانی رۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجام درا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌باره‌ی هه‌شته‌مین ده‌ورییه‌ی وشكانی هاوبه‌شی سه‌ربازانی توركیا و رووسیا له رۆژهه‌ڵاتی فورات، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "هه‌شته‌مین ده‌ورییه‌ی وشكانی هاوبه‌شی سه‌ربازانی توركیا و رووسیا به به‌شداری چوار زرێپۆشی توركیا و چوار زرێپۆشی رووسیا و به یاوه‌ری فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به درێژایی ١٠ كیلۆمه‌تر له قوڵایی ٣٤ كیلۆمه‌تردا له ناوچه‌ی كۆبانێ ئه‌نجام درا".