Mehmet Tosun,Hüseyin Cem Dağıstanlı
31 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2023
ده‌نیزلی-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "سه‌ده‌ی توركیا گوزارشته له خه‌یاڵ و ئایندهی هاوبه‌شی هه‌موومان. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، ده‌ڵێین سه‌ده‌ی توركیا پرۆژه‌یه‌كی سیاسیی نییه به‌ڵكو پرۆژه‌یه‌ك و روانگه‌یه‌كی نیشتمانییه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ده‌نیزلی به‌شداریی له "كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ژنانی ره‌نجبه‌ر" كرد و رایگەیاند کە لە كارگه‌ی ده‌نیز بۆ به‌رهه‌مهێنانی جلوبه‌رگ زۆرترین هه‌لی كار بۆ ژنان له‌سه‌ر ئاستی توركیا رەخسێندراوە و دوو هه‌زار و ٥٠٠ ژن كاری تیادا ده‌كه‌ن.

له میانی گوتارێكدا ئه‌ردۆغان: "رێژه‌ی به‌شداریی ژنانمان له هێزی كاردا له له‌سه‌دا ٢٧هكاندا بوو، له ئێستادا به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٣٦ ژماره‌ی پێوانه‌ییان له مێژووی كۆماردا شكاندووه. ئه‌و كاته‌ی ئێمه دهستبهكاربووین شه‌ش ملیۆن ژن كاری ده‌كرد، له ئێستادا نزیكمان كردووه‌ته‌وه له ١٠،٥ ملیۆن".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "سه‌ده‌ی توركیا گوزارشته له خه‌یاڵ و ئایندهی هاوبه‌شی هه‌موومان. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، ده‌ڵێین سه‌ده‌ی توركیا پرۆژه‌یه‌كی سیاسیی نییه به‌ڵكو پرۆژه‌یه‌ك و روانگه‌یه‌كی نیشتمانییه".
