Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
21 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لهمیانی بەشداریکردنی لە مهراسیمی كردنهوهی شورای شارستانییهتی نێودهوڵهتی له زانكۆی ئیبن خهلدون، وتارێكی پێشكهشكرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "هەرگیز موسڵمانان ئامرازی شارستانییەتەکان، کولتوور باوەڕەکانی دیکە و بازاڕی ساغکردنەوە و گۆڕەپانی تاقیکردنەوە نین. ئەگەر ئێستا شتێکی لەمجۆرە هەبێت بە تیرۆر لە جیهانی ئیسلامیدا، بە دواکەوتوویی و شەڕی مەزهەبگەرایی و ململانێی سیاسیی یەک چرکەساتیش بە خۆشی کات بەسەربردن لە ئێمە حەرامە. ئەو ناخۆشیانەی ئەمڕۆ لە سووریا، عێراق، لیبیا، یەمەن، سۆماڵ روودەدا و لە رابردوویەکەی نزیکدا لە بەڵقان، قەفقاس و پێشتریش لە هەموو ئاسیا روویانداوە وەک موسڵمان هۆکارەکەی ئێمەین".
ئهردۆغان لهبارهی چهمكی شارستانیهتهوه رهخنهی له سهرۆكی ئهمریكا دۆناڵد ترهمپ گرت و گوتی: "بەرێز ترەمپ، بە بیروباوەڕی من هەڵسەنگاندنی مەدەنییەت پێکهاتەناییە، ئێمە وەک ئێوە ناتوانین لەبەر جیاوازی بیرکردنەوە دەرگا بەڕووی مرۆڤەکان دابخەین. ئەگەر بێت و ئەمریکا بیر لە دەرکردنی موسڵمانەکان بکاتەوە لە وڵاتەکەی کەوایە کێشەیەک هەیە. پێویستە سەرەتا ترەمپ لەسەر مێزی گفتوگۆ باس لەمە بکات. ئامانجی ئێمە خزمەتکردنی مرۆڤایەتییە. بەڵام وا دەبینم کە لە ئەمریکا وانیە هەر بۆیە سەردان بۆ ئەوێ کێشەی هەیە".
گوتیشی: "من 13 پاسەوانم هەیە و لەسەر بانگهێشتی دەوڵەتێک سەردانم کردوون. ئەوانە نە ئەمریکا دەناسن، نە دیتوویانە و نە پێ دەزانن و نە لێی دەزانن و ئەگەر بەبێ ئامادەبوونیان بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەربکرێ، داوای لێبوردن دەکەم، من بە ئەم وڵاتە نالێم شارستانییەت. من بانگێهشت دەکەی لە پاڵ پاسەوانەکانم. من سەرکۆماری ووڵاتێکم لەوێ لەگەڵ هەڕەشە و لێدانی تیرۆریستان بەجێ دێڵی و پاسەوانەکانم (پێوستە لەو کاتە) ئامادەییان تێدا بێ. بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ پاسەوانەکانی خێزانەکەشم دەردەکرێ. دادپەوەروەری بەم شێوەیە؟"
لهبارهی ناوبردنی ئیسلام به تیرۆر لهلایهن رۆژئاواوه، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئهردۆغان گوتی: "وەک دەبینن لە ئەمریکا بەڕێز ترەمپ بۆ موسڵمانان گوزارەی 'تیرۆریست' بەکار دەهێنێت. کاتێک دەڵێین 'شتی وا نابێت' ناتوانێ پێداگیری بکات. دە فەرموو لە میانمار ژمارەیەک بوزی وەک تیرۆریست موسڵمانانی رۆهینگیا دەکوژن. ئەی بۆ هەمان شت بە ئەوان ناڵێت؟ ئەوان یۆگا دەکەن. ئایا شتی وا پڕوپوچ دەبێت؟ بۆ ئەوە بە تیرۆریستە مەسیحی و جوولەکەکان ناڵێت. هەبێ و نەبێ دەڵێن تیرۆری ئیسلامی. چەندین جار دەیڵێنەوە نابێت".