Halil İbrahim Başer,İsmail Özdemir,Mohammed Baqi Hussein
21 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.
پوتین و ئه‌ردۆغان دۆخی ئیدلب به‌تایبه‌تی و سووریایان به گشتی تاوتوێكرد و هه‌ردوولا سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كان هاوڕابوون.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بابه‌تی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان له بواره‌كانی بازرگانی، ئابووری و وزه‌دا تاوتوێكران و به‌خۆشحاڵییه‌وه جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه قه‌باره‌ی ئابووریی هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له‌چاو ساڵی رابردوودا، به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 21.7 زیادیكردووه.
هه‌ردوو سەرۆک ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، په‌ره‌دان به سه‌ردانه‌كانی نێوان توركیا-رووسیا، كاریگه‌ریی گرنگی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیان.