Ercan Canbolat,Ramal Abdullah Mahmood
21 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە – AA
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە لەبارەی هەڵواسینی وێنەکانی سەرۆکی پەکەکە، عەبدوڵڵا ئۆجالان لە شاری رەققە، رایگەیاند: "ئەو کەسایەتییەک نییە کە شایانی رێزگرتن بێت".
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرەدا هاتووە: "هەڵوێستی ئێمە زۆر راشکاو بووە لەبارەی رزگارکردنی رەققە و بە گەیشتنە سەرکەوتنی هەموو خەڵکی سووریامان لە قەڵەم داوە. داواش لە لایەنەکان دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لە تەشەنەسەندنی بارگرژییەکان و هەموو جۆرە کارێکی هێرشبەرانە".
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بۆ هێنانەدی سەقامگیری لە ناوچەکە لەنزیکەوە لەگەڵ تورکیا کار دەکەن. نووسیوویشیەتی: "پەکەکە یەکێکە لەو رێکخراوانەی خراوتە ناو لیستی رێکخراوە تیرۆریستییە بیانییەکان و بەهۆی ئەوەی ئۆجالان لەگەڵ کردە تیرۆریستییەکانی پەکەکە پەیوەندی هەیە لە تورکیا لە زینداندایە. ئەو کەسایەتییەک نییە کە شایانی رێزگرتن بێت".
دوای کاردانەوەی توندی تورکیا، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئیدانەی هەڵواسینی وێنەکانی ئۆجالانی کرد.
ئیدارەی ئەمریکا بەردەوامە لە هاوکاری سەربازیی و سیاسیی پەکەکە/پەیەدە لە ژێر ناوی هێزەکانی سووریای دیموکرات.