Murat Paksoy,Ramal Abdullah Mahmood
22 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له رێگه‌ی گه‌یشتنه سه‌ركه‌وتنی 'هه‌ڵمه‌تی ته‌كنه‌لۆژیای نیشتمانی' له وڵاته‌كه‌مان ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێت ببینه كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆژی".
ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریكردن له فێستیڤاڵی ته‌كنه‌لۆژیا، بۆشایی ئاسمان و فڕۆكه‌وانی ئیستانبوڵ TEKNOFEST كه له‌لایه‌ن وه‌قفی تیمی ته‌كنه‌لۆجیای توركیا و شاره‌وانی ئیستانبوڵه‌وه رێكخراوه و ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبه‌شی په‌یوه‌ندییه جیهانییهكانیهتی، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی تاكو له بواری ته‌كنه‌لۆژیادا توركیا وه‌ك به‌كارهێنه‌ر بمێنێته‌وه ئه‌وا ئه‌وان ناتوانن گرێنتی ئازادیی به‌ده‌ست بهێنن له هیچ بوارێكدا. گوتی: "ئه‌گه‌ر ئاسایشی دیجیتاڵیتان نه‌بێت، تا ده‌توانن رێوشوێنی فیزیكی بگرنه‌به‌ر، ناتوانن وه‌ك پێویست ئازادی ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. له رێگه‌ی گه‌یشتنه سه‌ركه‌وتنی 'هه‌ڵمه‌تی ته‌كنه‌لۆژیای نیشتیمانی' له وڵاته‌كه‌مان ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێت ببینه كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌رهه‌مهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆژی. توركیا گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه خۆی رێژه‌ی سه‌دا 65ی پێداویستیی به‌رگریی خۆی بهرههدههێنێت".
ئه‌ردۆغان داوای له هه‌موو زاناكانی توركیا كرد كه له هه‌ر كوێیه‌كی جیهان بن بێن و به‌شداری له‌و هه‌ڵمه‌ته زانستی و تهكنهلۆژیهدا بكه‌ن كه له وڵاته‌كه‌یان ده‌ستیان پێیكردووه. گوتی: "هه‌ڵمه‌تی گێڕانه‌وه‌ی زانایانمان بۆ نیشتمان ده‌ستپێده‌كه‌ین و به‌رنامه‌ی توێژه‌رانی سه‌ركرده‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاماده ده‌كه‌ین".
له‌باری هه‌وڵه‌كان بی له‌باربردنی پڕۆژه تهكنهلۆژییهكانیشیان سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "بێگومان له‌م قۆناغه‌شدا هه‌وڵی له‌باربردنی پڕۆژه‌كانمان دراوه، به‌ڵام ئیدی ده‌سه‌ڵاتێك نییه ئه‌م پڕۆژانه له‌بارببات، به‌پێچه‌وانه‌وه رێگایان بۆ ده‌كاته‌وه. له‌م ساڵانه‌ی دوایی لهههردووداوێكدا كه به‌سه‌رماندا هاتووه، هۆشدارییه‌كی پێداوین. له‌به‌رئه‌وه هه‌نگاوه‌كانمان له‌وباره‌وه نیشانیداوه كه له‌ته‌واوی بواره ته‌كنه‌لۆژییه‌كاندا پێویستمان به پێشكه‌وتنی زۆره".
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌گه‌ر پێویست بكات به راشكاوی قسه بكه‌ین خۆ ئه‌گه‌ر نهگهیشتباینایه ئه‌م ئاسته ئه‌وا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناوخۆ و ئه‌ودیوی سنوور دووچاری ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی زۆر گه‌وره ده‌بووینه‌وه".