توركيا

کۆنگرەی رۆژنامەوانی چاوشئۆغڵو و سەرۆکی ڤەنزویلا

وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوشئۆغڵو تیشکی خستە سەرئەوەی کە لە رابردوو هێرشی ئابووری کراوەتە سەر وڵاتەکەیان و گوتی: "تورکیاش ماوەیەک لەمەوبەر بووە ئامانج بەڵام بە بەهێزی وەستایەوە و بۆ هێشتنەوە ئابووری وڵاتەکەی بەبەهێزی تەواوی هەنگاوە پێویستەکانی نا".

Sangar Hamad Azeez  | 22.09.2018 - نوێکردنەوە : 23.09.2018
کۆنگرەی رۆژنامەوانی چاوشئۆغڵو و سەرۆکی ڤەنزویلا

Caracas

کاراکاس - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغلو و شاندێکی یاوەری لە کاراکاس-ی پایتەختی ڤەنزویلا، لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە نیکۆلاس مادۆرۆ کۆبوونەوە.

دوابەدوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش سازکرا.

چاوشئۆغڵو گوتی: "ته‌نها له‌گه‌ڵ ڤه‌نزویلا نا به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی دیكه‌یش ده‌مانه‌وێ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كاندا دراوی خۆماڵی به‌كاربهێنن".

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو تیشکی خستە سەرئەوەی کە لە رابردوو هێرشی ئابووری کراوەتە سەر وڵاتەکەیان و گوتی: "تورکیاش ماوەیەک لەمەوبەر بووە ئامانج بەڵام بە بەهێزی وەستایەوە و بۆ هێشتنەوە ئابووری وڵاتەکەی بەبەهێزی تەواوی هەنگاوە پێویستەکانی نا".

لە درێژەی قسەکانیدا چاوشئۆغڵو گوتی: "دژی یه‌كه‌ی دراوی هیچ وڵاتێك نین، به‌ڵام ناشبێت یه‌كه‌ی دراو وه‌ك ئامرازێك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئابووری وڵاتانی دیكه‌ به‌كاربهێندرێت".

چاوشئۆغڵو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە "بەهۆی ئەوەی حکوومەتی ئەمریکا دۆلاری وەک هێرشێک بەکار هێنا وڵاتانی دیکە دەیانەوێت بازرگانییەکان بە دراوە ناوخۆییەکان بکەن".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın