Abdullah Shukur
05 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی زانكۆی به‌رگریی نیشتمانی و په‌یمانگای جه‌نگیی و په‌روه‌رده‌ی ئه‌ركانی جه‌نگیدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئەردۆغان رایگەیاند: "لە ١٥ی تەمووز، گەلەکەمان دووبارە نیشانی ئەوەی داوە کە بێ دوودڵی توانای جیاکردنەوەی دۆست و دوژمنی خۆی ھەیە، جا ئەگەر ئەمە لە بەرگی سیاسەتمەدار بێت یان سەرباز یانیش مامۆستای ئایینی".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له به‌هێزیی توركیا كرده‌وه و گوتی "تورکیا وڵاتێکە گەیشتووەتە ھێزێک کە نەک تەنھا لەسەر خاکەکەی خۆیان، بەڵکو توانای ئەوەی ھەیە لە سەرچاوەکەیەوە بەرەنگاری ئەو ھێرشانە ببێتەوە کە لە دژی یەکڕیزییەکەی ئەنجامدەدرێن".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی كه له‌باره‌ی پیشه‌سازیی به‌رگرییه‌وه گه‌مارۆی داپۆشراو یان ئاشكرا ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌ر بوارێكی دیکەی وڵاته‌كه‌مان، بێگومان رۆژێك تێده‌گه‌ن كه ئه‌م كاره له‌ڕاستیدا كاری ناخ، كاری بوێری و كاری هه‌وڵ و تێكۆشانه. ده‌بینین تا له كایه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌رگریی زیاتر له مافی وڵاته‌كه‌مان و دۆسته‌كانمان بكه‌ین، له پیشه‌سازیی به‌رگریدا رووبه‌ڕووی گه‌مارۆی زیاتر ده‌بینه‌وه".
سەرکۆماری تورکیا له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشبردنی سیستەمی په‌روه‌رده‌وه گوتی: "پێداگرین لەسەر پێشخستنی سیستەمی نوێی پەروەردە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە نە فەتۆ نە بۆچوونێکی دیکەی کودەتاچی بخزێتە نێو سوپای تورکیا".
ئەردۆغان گوتیشی: "رێگە نادەین ھیچ کەسێک جیاوازی بخاتە نێوان گەل و سوپاکەمان".
ئه‌ردۆغان له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا رایگەیاند، "تورکیا وەک لە ھەموو شوێنەکانی دیکە، وڵاتێکە ھێز و بەھا بە ناتۆ دەبەخشێت. تا ھەمان بۆچوون لە ھاوتاکانمان ببینین ئەوا پابەندی بەڵێنەکانمان دەبین".