Hanife Sevinç,Kaan Bozdoğan
31 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2022
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌مه‌ودوا ته‌واوی هێز و تواناكانمان بۆ پێشخستن و جێگریی ئابووری نوێمان كه فۆكه‌س ده‌خاته سه‌ر سه‌قامگیری و ره‌خساندنی هه‌لی كار چڕ ده‌كه‌ینه‌وه".
لە میانەی بەشداریکردن لە ١٢ەمین دانیشتنی ئاساییی کۆمەڵەی خاوەنکارانی شێرانی ئانادۆڵو، ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌مه‌ودوا ته‌واوی هێز و تواناكانمان بۆ پێشخستن و جێگریی ئابووری نوێمان كه فۆكه‌س ده‌خاته سه‌ر سه‌قامگیری و ره‌خساندنی هه‌لی كار چڕ ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌ردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رێوشوێنی وایان گرتوونه‌ته‌به‌ر به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشان و داكشانی بێمانای به‌های دراو كۆنتڕۆڵ ده‌كات، گوتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ به‌های دراو داده‌خرێت، دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵكشان و داكشانه له‌م رۆژانه‌دا، دۆخێكی كاتییه".
سه‌ركۆماری توركیا گوتیشی: "پێمانوایه به‌های دراو له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌وه وه‌ك سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له ئاستێك گونجاو‌دا جێگیر ده‌بێت. ئامانجمان ئه‌وه‌یه بۆ خاوه‌نكار و هاووڵاتییانمان كه‌شێكی متمانه‌پێكراو و سه‌قامگیر بڕه‌خسێنین كه بڕیاره‌كانی وه‌به‌رهێنان و خه‌رجكردن به‌م پێیه بێت".