Kemal Karadağ
01 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2022
شرنەخ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێی پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەی، سولەیمان سۆیلو پیرۆزبایی سەری ساڵی زایینی ٢٠٢٢ی لەو جەندرمانە کرد کە لە بنکەیەکی چیای جوودی لە خاڵی سفری سنووری عێراق لەئەرکدان و رایگەیاند "لە گابار،جوودی، تەندورەک و بەستەلەر کاری ناوازەتان کرد. بە راستی بۆ ئەم گەلەتان سەلماند کە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دەتوانرێت چی بکرێت".
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو لە کاتی سەردانەکەی بۆ ناوچەی بنکەی سەربازیی بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ، بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان قسەی کرد.
ئەردۆغان لە رێگەی تەلەفۆنەکەی سولەیمان سۆیلو، قسەکانی ئاراستەی سەربازەکان کرد و گوتی: "لە ناخی دڵمەوە لە ئیستانبوڵەوە سڵاوتان لێ دەکەم کاتێک کۆتایی بە ٢٠٢١ دێت و پێشوازیی لە ٢٠٢٢ دەکەین".
ئەردۆغان گوتیشی: "لە گابار، جوودی، تەندورەک و بەستەلەر کاری ناوازەتان کرد. بە راستی بۆ ئەم گەلەتان سەلماند کە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دەتوانرێت چی بکرێت".
ئەردۆغان راشیگەیاند کە شانازیی بەو ئەنجامانە دەکات کە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بە دەستھاتوون و بە بەھێزییەوە ٢٠٢٢ بنیات دەنێن.