Kaan Bozdoğan,Zeynep Rakipoğlu
31 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "بەڵێنی تورکیایەکی بەهێز و گەورە بە گەلەکەمان دەدەین کە یەکێک لە ئامانجەکانی ساڵی ٢٠٢٣ی ئەوەیە ببێتە یەکێک لەو ١٠ وڵاتەی کە خاوەنی گەورەترین ئابووری جیهانن".
ئەردۆغان، بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند لە خوای گەورە داواکارم ساڵی ٢٠٢٢ ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلەکەمان و تەواوی مرۆڤایەتی".
سەرکۆماری تورکیا، ئاماژەی بەوەشدا کە ساڵی ٢٠٢١یش هاوشێوەی ٢٠٢٠ لەژێر سێبەری ڤایرۆسی کۆرۆنادا تێپەڕی، لە پاڵ پەتاکەشدا چەندین کارەساتی سروشتی و گرژی و ئاڵۆزی لە وڵاتانی جیهاندا روویاندا و لێشاوی کۆچیش بەردەوام بوو، گوتیشی: "لە ساڵی ٢٠٢١دا بە روون و ئاشکرا ئەوە دەرکەوت کە ئەو سیستمی ئاسایش و خۆشگوزەرانییەی وڵاتانی پێشکەوتوو لە دوای جەنگی جیهانی دووەم دروستیان کردوە شانبەشانی ئازار و مەینەتییەکانی مرۆڤایەتی ناڕوات. راستییەکی حاشاهەڵنەگریشە کە ئەو وڵاتانەی خۆیان بە پێشکەوتوو دەزانن ئەوەندەش بەهێز نین و ئیدی ناتوانن ئەو قەیرانانە بەڕێوەببەن کە رووبەڕووی جیهان بوونەتەوە".
- "بێگومان رووبەڕووی شەپۆلی چاوەڕواننەکراو دەبینەوە بەڵام ریوشوێنمان گرتووەتەبەر"
ئەردۆغان جەختی لەوەش کردەوە کە تورکیا توانیویەتی بە سەرکەوتوویی قەیرانی ئەمنی و تەندروستییەکان تێبپەڕێنێت و بەسەر ئەو تاقیکردنەوانەشدا سەربکەوێت کە لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی‌دا رووبەڕووی بوونەتەوە، گوتیشی: "ئەگەر لە بیرتانبێت لە سەرەتای بلاوبوونەوەی پەتاکەدا ئەوان توشی قەیرانی پێداویستی پزیشکی و قەروێڵەی نەخۆشخانە بوون، دواتریش کێشەی نەبوونی ڤاکسینیان بۆ دروست بوو، بەڵام ئێمە لەڕێی ئەو رێوشوێنانەی لە کاتی خۆیدا گرتبووماننەبەر توانیمان بەسەر هەموو ئەو قەیرانانەدا زاڵبین. نەخۆشخانەکانمان لە قۆناغی بڵاوبوونەوەی پەتاکەدا ئەرکی سەرشانیان بۆ دابین کردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەجێهێنا. سوپاس بۆ خوا توانیمان ڤاکسینێکی تایبەت بە خۆشمان دروست بکەین کە ڤاکسینی 'TURCOVAC' بوو. بەم شێوەیەش هەموو ئەو نیشانەی پرسیارانەمان لابرد کە خرابوونە سەر وڵاتەکەمان".
سەرکۆماری تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە لە ١٩ ساڵی رابردوودا خزمەتێکی زۆریان بە تورکیا کردوە و بەپێداگریشەوە بەردەوام دەبن لە بەرەوپێشبردنی ئابووری، راشیگەیاند: "بێگومان هاوشێوەی هەر گۆڕانکارییەکی مێژوویی ئەم قۆناغەش ئازار و کێشەی خۆی هەبوو. بەهۆی ئەوەی ئابووری تورکیا ماوەیەکی درێژە کەوتووەتە بەر پەلامار، بێگومان رووبەڕووی پەلاماری چاوەڕواننەکراو دەبینەوە بەڵام ئێمە رێوشوێنمان گرتووەتەبەر".
ئه‌ردۆغان به جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی كه به به‌زركردنه‌وه‌ی مێژوویی كه‌مترین ئاستی مووچه سه‌لماندوویانه كه پشتیوانی چینی كرێكارانن و هانی كارمه‌ند، به‌رهه‌مهێنه‌ر و وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌ده‌ن، گوتی: "به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت هه‌ڵكشان و داكشانی به‌های دراو بقۆزنه‌وه بۆ گرانكردنی كاڵا و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كان".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه بۆ ٢٠٢٣ توركیا بگه‌یه‌ننه ئاستی ١٠ وڵاتی هه‌ره گه‌شه‌كردووی ئابووری و به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌یان له ئه‌ستۆ گرتووه توركیا به‌هێز و گه‌وره بكه‌ن، گوتی: "ته‌واو ئه‌و كۆسپانه‌ی به هاوكاری خوا و یارمه‌تی گه‌له‌كه‌مان بڕیوومانن، ئه‌و دا‌و و ته‌ڵه‌كانه‌ی تێكمان داون و ئه‌و سیناریۆ تاریكانه‌ی له‌ناومان بردوون ئێمه له توركیایه‌كی به‌هێز و گه‌شه‌كردوو نزیكتر ده‌كاته‌وه".
ئه‌ردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ٢٠٢٢ ده‌بێته ساڵی گه‌یشتن به رۆژانی ئاسایش و ئارامی پارێزراو، دڵخۆشی و خۆشگوزارانی بۆ هه‌ر ٨٤ ملیۆن هاووڵاتییه‌كه‌ی توركیا، گوتی: "ده‌چینه ناو قۆناغێكه‌وه كه به‌ری ره‌نج و ماندووبوونی خۆمان به زیاده‌وه ده‌چنینه‌وه. كاتێك ده‌گه‌ینه ١٠٠ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمار ئه‌مه به روونتر ده‌بینین".