Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
09 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "لێره‌وه به هه‌موو فهتۆچییهكان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ڵێم. ئیدی كۆتاییتان هات، شوێنێك نه‌ماوه رووی تێبكه‌ن و هه‌نگاوێك نه‌ماوه بینێن".
له میانی به‌شداریكردن له "كۆڕبه‌ندی ئیداره خۆجێییه‌كان له سیسته‌می حوكمڕانی سهركۆماریدا" كه له كۆشكی كۆماری توركیا له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجام درا، ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وه‌ك دیاره له میانی ١٦ ساڵدا كه ئاك پارتی ده‌سه‌ڵاتی گرتۆته ده‌ست به تێكڕایی هه‌ڵئاوسانیان له توركیا له‌سه‌دا ٩،٥٤ كه‌مكردۆته‌وه و گوتی: "خوا یار بێت له‌گه‌ڵ ساڵی ٢٠١٩ توركیا به قۆناغێكی نوێ و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزدا تێده‌په‌ڕێت. با كه‌س خه‌می ئه‌وه‌ی نه‌بێت".
له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی-شه‌وه سه‌ركۆماری توركیا گوتی: "لێره‌وه به هه‌موو فهتۆچییهكان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ڵێم. ئیدی كۆتاییتان هات، شوێنێك نه‌ماوه رووی تێبكه‌ن و هه‌نگاوێك نه‌ماوه بینێن. ئه‌وانه‌ی كه له پشت فهتۆوهن، نازانم تا كه‌ی له پشتی ده‌بن، به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌ویش دێت. سوپاس بۆ خوا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو فه‌تۆمان له ده‌زگا گشتییه‌كان راماڵیوه. هه‌رچۆنێك بێت ورده ورده توانا و شكۆیان له جیهانی كاردا سفر ده‌كه‌ینه‌وه. پشتیوان به‌خوا له 31ی ئاداره‌وه له لایه‌ن گه‌له‌كه‌مانه‌وه دوایین باڵیان له شاره‌وانیه‌كان راده‌ماڵدرێت. هه‌موو رۆژێك بانگه‌وازی هه‌ماهه‌نگیمان پێده‌گات له وڵاتانی جیهانه‌وه. تا ئه‌و كاته‌ی كه هیچ شوێنێكیان نامێنێت له جیهاندا خۆیانی تیادا حەشاربدەن، به‌دوایاندا ده‌ڕۆین. هێشتا قاو و قیژی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه (فه‌تۆ) له زیندان به واتای ئه‌وه دێت كه هیچیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه و هیچیان پێ ناكرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیشیدا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاماژه‌ی به‌وه دراوه كه رێگه به‌و عه‌قڵیه‌ته ناده‌ن كه ده‌ڵێت با فڵانه كه‌سی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی ئێمه له ناحیه‌كه‌ی ئێمه ده‌ربچێت و بۆ ئه‌مه‌ش له ئه‌نقه‌ره‌وه كۆچ بكه‌ین بۆ ئیستانبوڵ و گوتی: "ئه‌مه جۆرێكی دیكه‌ی داگیركارییه. له‌مه‌ودوا ئه‌م كارانه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆماندا زیاتریش له‌نزیكه‌وه چاودێری ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌مه ناوی دیموكراسی نییه".