Mümin Altaş,Mohammed Baqi Hussein
20 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كاتژمێر 11:05 بەكاتی ناوخۆی توركیا به‌ره‌و کۆماری بۆسنه و هه‌رسك به‌ڕێكه‌وت.
له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغای ئه‌نقه‌ره هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئیسماعیل قاره‌مان و پارێزگاری ئه‌نقه‌ره، ئێرجان تۆپاجا و ژمارەیەک به‌رپرسی دیكه لە رێوڕەسمی بەڕێکردنی سەرکۆمار ئه‌ردۆغان ئامادەبوون.
هه‌ریه‌كه له ئه‌مینه ئه‌ردۆغانی هاوسه‌ری و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، هاكان چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و سه‌رۆكی كاروباری ئایینیی توركیا، عه‌لی ئێرباش یاوەری سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ بۆسنه و هه‌رسك.
بڕیاره ئه‌ردۆغان له سه‌ردانه‌كه‌یدا كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تیی کۆماری بۆسنه و هه‌رسك، بەکر عیزه‌ت بێگۆڤیچ ئه‌نجامبدات و شانده‌كانیش كۆببنه‌وه.