Sarp Özer
20 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2018
عه‌نتاب - AA
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا، جه‌نه‌راڵ خولوسی ئاكار سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر رایگه‌یاند "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر گه‌یشتووه‌ته خاڵێكی دیار. ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه دواین تیرۆریست ناچالاك بكه‌ین و ئه‌و كاره ته‌واوبكه‌ین".
هاوكات له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، ئاكار گوتی: "ده‌بینین تا له ئه‌ندامانی فه‌تۆ پاكده‌بینه‌وه به‌هێزتر ده‌بین. سوپای توركیا زۆر زیاتر له رابردوو ئه‌ركی به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌جێهێناوه".
گوتیشی: "هه‌ر ئه‌ركێك هه‌بێت له ده‌ریای ناوه‌ڕاست و له ئیجه له پێناو نیشتمان و گه‌له‌كه‌ماندا بێ دوودڵی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین. پێویست ناكات كه‌س حساباتی هه‌ڵه بكات".