01 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "بانگەوازمان بۆ ھەریەک لە رووسیا و ئۆکراینا، دەستبەجێ ئاگرباران رابگرن، چ رووسیا و چ ئۆکراینا رۆڵی جوانیان ھەبێت لە ئاشتی جیھانییدا".
سەرکۆماری تورکیا، رەحەب تەیب ئەردۆغان لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری کۆسۆڤۆ، ڤیۆسا ئۆسمانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشی رێکخست.
ئەردۆغان رایگەیاند: "پێویستە کارەکتەرەکانی ناوچەکەمان و ئەوانەی دووررتریش، ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەیی بکەنە کاری لەپێشینە".
ئەردۆغان باسی لە بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ لە کۆسۆڤۆ کرد و گوتی: "کۆتاییھێنان بە بوونی رێکخراوی تیرۆریستیی کە دیموکراسییەکەمانی کردە ئامانج و ٢٥١ ھاووڵاتیی شەھید کردین، ئێجگار گرنگە".
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان لەبارەی ئەندامێتیی کۆسۆڤۆ لە ناتۆ رایگەیاند "ھەنگاوەکانمان لەبارەی داننان بە کۆسۆڤۆ دەھاوێژین، دان بە کۆسۆڤۆشدا وەک ئەندامێکی ناتۆ دەنێین".
ئەردۆغان باسی لە ئەندامێتی یەکێتیی ئەورووپا کرد و لەمبارەیەوە گوتی: " ئەو ھەستیارییەی بۆ ئۆکراینا نیشانی دەدەن بۆ تورکیاش نیشانی بدەن. یان ئەو کاتەی کەسانێک ھێرشیان کرد تورکیا دەکەنە رۆژەڤ".