Hatice Şenses Kurukız,Berk Özkan
22 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2021
ئیستانبوڵ – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند: ''کارێکی دیکەمان بۆ پەیوەندیيە مێژوویی، کلتووریی و جوگرافیيەکانی نێوان تورکیا و کۆماری تورکی قوبرسی باکوور زیاد کرد. ئەمڕۆ تونێلی پەیوەندی ئاودان دەکەینەوە کە ئاوی نیشتمانمان دەگەیەنێت خاکی بەپیتی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور''.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان له كۆشكی وه‌حده‌دین له ئیستانبوڵ به شێوه‌ی راسته‌وخۆ به‌شداری كرد له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی تونێلی پەیوەندی ئاودان كۆماری توركی قوبرسی باكوور و گوتی: ''کارێکی دیکەمان بۆ پەیوەندیيە مێژوویی، کلتووریی و جوگرافیيەکانی نێوان تورکیا و کۆماری تورکی قوبرسی باکوور زیاد کرد. ئەمڕۆ تونێلی پەیوەندی ئاودان دەکەینەوە کە ئاوی نیشتمانمان دەگەیەنێت خاکی بەپیتی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه كۆماری توركی قوبرسی توركی زیاتر پێشبكه‌وێ و به‌هێز ببێت و هاووڵاتییانی توركی قوبرس ببنه خاوه‌نی داهاتوویه‌كی پڕشنگدارتر و گوتی: ''هەرگیز رێگە نادەین بە شکستی تورکی قوبرس لەو مافانەی هەیەتی لەسەر سەرچاوەکانی وزە لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا. ئەوانەی لە ساڵانی ١٩٦٣-١٩٧٤دا گەلی تورکی قوبرسیان دەکوشت، لە کاتی نزیکبوونەوە لە چارەسەر لە قۆناغی دانووستاندا، بە بیانووی نابەجێ مێزی گفتوگۆیان جێهێشت و هەڵاتن''.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر له قوبرس قۆناغێكی نوێی دانوستان ده‌ست پێ بكات، ئیدی ده‌بێت له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌تدا بێت نه‌ك له‌نێوان دوو كۆمه‌ڵگا، گوتی: "ئەگەر لە قوبرس بە دوای چارەسەرێکدا دەگەڕێن، ئەوە بە خەیاڵی خاو ناکرێت، مەرجە لەسەر راستییەکانی گۆڕەپانەکە بنیات بنرێت. دەبێت یەکسانی سەروەریی و پێگەی یەکسانی تورکی قوبرس دڵنیا بکرێتەوە و، لە دوای ئەوە دانووستان دەستپێ بکات. لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاشتیی، ئارامیی، سەقامگیریی و خۆشگوزەرانیدا بەردەوام دەبین لە راوەستان لە پاڵ گەلی تورکی قوبرس‌دا. ره‌تكردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دروستكردنی دوو ده‌وڵه‌ت، ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌رێتی، یه‌كسانی، سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی توركه‌كانی قوبرسه. ئێمه و كۆماری توركی قوبرسی باكووریش به‌م نادادییه و حهقخواردنه رازی نابین".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "له‌و باوه‌ڕه‌دام هاوشێوه‌ی ده‌ریای ره‌ش هه‌واڵی خۆش و مووژدهبهخش له كاره‌كانمان له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستیشه‌وه پێ ده‌گات".