ئاکار: "چی پێویست بێت له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌ده‌ین"
خولوسی ئاكار:"له پێناو پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان تا ئه‌مڕۆ به سه‌ركردایه‌تی سه‌ركۆمار چی پێویست بووبێت ئه‌نجام دراوه و هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت. چی پێویست بێت له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌ده‌ین. با كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت"
Ankara
ئیستانبوڵ – AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌باره‌ی هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه له باكووری سووریا رایگه‌یاند "له پێناو پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان تا ئه‌مڕۆ، به سه‌ركردایه‌تی سه‌ركۆمار(ی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) چی پێویست بووبێت ئه‌نجام دراوه و هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت. چی پێویست بێت له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌ده‌ین. با كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت".
خولوسی ئاكار له میانی به‌شداریكردن له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندن ٢٠٢١-٢٠٢٢ له زانكۆی به‌رگریی نیشتمانی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌باره‌ی هێرشه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه له باكووری سووریا رایگه‌یاند "له پێناو پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان تا ئه‌مڕۆ، به سه‌ركردایه‌تی سه‌ركۆمار(ی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) چی پێویست بووبێت ئه‌نجام دراوه و هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌یش به‌رده‌وام ده‌بێت. چی پێویست بێت له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌ده‌ین. با كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت".
ئاكار تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی خۆپه‌رستی ژماره‌یه‌ك له وڵاتان یاخود به‌هۆی هۆگری سیاسییانه‌وه بۆ لایه‌نانی دیكه، زیان به ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها ئاسایشی ئه‌ورووپاش ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه یۆنان و قوبرسی یۆنان به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ راپۆرتی NAVTEX گوتی: "لایه‌نگه‌لێك به جۆرێك پلان داده‌نێن و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه ته‌نانه‌ت به خه‌یاڵیشیاندا نه‌ده‌هات. قسه‌گه‌لێك ده‌كرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی بزاندرێت چی چییه".
خولوسی ئاكار سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی وه‌رگرتنی قوتابییانیش له زانكۆی به‌رگریی نیشتمانی گوتی: "وه‌رگرتنی قوتابی، دامه‌زراندن و به‌رزكردنه‌وه دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد و قوڵ ئه‌نجام ده‌درێت. شتێك نییه به ناوی 'كاریگه‌ری' دانان".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن