Talip Demirci
09 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2021
ئانتاڵیا - AA
ھەوڵی کوژاندنەوە ئەو ئاگرەی کە لە دارستانی شارۆچکەی کاش لە ئانتاڵیا کەوتووەتەوە بەردەوامە.
ئاگرەکە لەدارستانی نزیک لە گەڕەکی یایڵاچاڤدر کەوتەوە و بەھۆی رەشەباوە لە ماوەیەکی کورت تەشەنەی سەند.
دوای ئاگادارکردنەوە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی دارستانەکانی کاش و ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کران.
ھەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە لە ئاسمان و لە وشکاییەوە بەردەوامە.