Sefa Şahin
10 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە چالاکی خستنی سێ تیرۆریستی پەکەکەی لە ناوچەی سێرت-بەستلەر دەرەلەر لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەرەن-١٣دا، راگەیاند.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، هێزەکانی یەکەی کۆماندۆی جەندرمە لە ناوچەی سێرت-بەستلەر دەرەلەر ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە بە پشتیوانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکدار و هێزی ئاسمانیی بەڕێوەچووە، سێ تیرۆریستی پەکەکە لە چالاکی خراون.
هاوکات ئۆپەراسیۆنەکانی ناوچەکە درێژەی هەیە.