Mustafa Çalkaya
04 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دارستانەکانی تورکیا رایگەیاند کە لە کۆی ئەو ١٧٤ ئاگرەی کە لە ٢٨ی تەمووزەوە کەوتووەتەوە، ١٦٠ ئاگر کۆنترۆڵ کراوە و ١٤ ئاگریش ھێشتا بەردەوامە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دارستانەکانی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە لە رێککەوتی ٢٨ی تەمووزەوە تاکو چواری ئاب لە ٣٩ پارێزگادا، کۆی گشتی ١٧٤ ئاگر لە دارستانەكان کەوتووەتەوە.
راگەیەندراوەکە، ئاماژەی بەوە کردووە کە لەو ئاگرانە ١٦یان کۆنترۆڵکراون و کارەکانی کوژاندنەوەی ١٤ ئاگرى ديكەش لە شەش پارێزگا بەردەوامە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"جگە لەوە تیمەکانمان ھەوڵی کوژاندنەوەی ئاگری ٢٨ گوندەواريان داوە، لەئێستادا لە رێگەی ١٦ فڕۆکە، نۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ٤٥ ھێلیکۆپتەر و شەش ھێلیکۆپتەری ئاراستەکراو کۆی گشتی ٥١ ھێلیکۆپتەر، ٨٥٠ ئۆتۆمبیلی ئاوپڕژێن و تانکەری ئاو، ١٥٠ شۆفڵ و بلدۆزەر و نزیکەی پێنج ھەزار و ٢٥٠ کارمەندەوە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرانە دەدەین کە بەردەوامن".