Burcu Çalık
09 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2018
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان: "هه‌روه‌ك چۆن بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون مۆڵه‌تمان له هیچ كه‌سێك وه‌رنه‌گرت، بۆ كۆتایی پێهێنانیشی مل بۆ فشاری كه‌س ناده‌ین".
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان: "هه‌روه‌ك چۆن بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون مۆڵه‌تمان له هیچ كه‌سێك وه‌رنه‌گرت، بۆ كۆتایی پێهێنانیشی مل بۆ فشاری كه‌س ناده‌ین".
سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه: "(رووبه‌ری) ته‌واوی ناوچه‌كه دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه. به هه‌مان شێوه‌ی جه‌ڕابلوس كه له‌و ناوچه‌یه‌ش دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر له ژێر كۆنتڕۆڵماندایه. له‌وێش له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ین و ئاسایشی ئه‌وێ ده‌پارێزین، خوا یار بێت خوشك و برا عهفرینییهكانمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵ و زێدی خۆیان".
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان: "ئه‌مڕۆ له عه‌فرینین. سبه‌ی ده‌چینه منبج. دوو سبه‌یش رۆژهه‌ڵاتی فوڕات تا سنووری عێراق له تیرۆریستیان پاک ده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ئه‌و زیاده‌ڕه‌ویی و كهمڕهوییهی كه له وڵاته‌كه‌ماندا زۆر نموونه‌ی ده‌بینین، كارێك ده‌كات کە سه‌ر له هاووڵاتییان بشێوێنێت گوێ له كێ بگرن. مافی قسه‌كردن له‌وباره‌یه‌وه هی من نییه. من سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئایینی نییم، من سهركۆمارم، به‌ڵام وه‌ك سهركۆمار، وه‌ك موسڵمان، وه‌ك مرۆڤێك كه لێپرسراوێتیی هه‌یه، ئارامگرییمان به‌رامبه‌ر ئه‌و لاوازییه كه خراوه‌ته سه‌ر ئایینه‌كه‌مان، نییه. ناچارین لێره‌دا ئه‌وه‌ی كه ده‌یزانین و ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕمان پێیه‌تی بیڵێین. هیوادارم كه دامه‌زراوه‌ی باڵای ئایینیمان، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئایینیمان، ئه‌م بواره به به‌تاڵی جێنه‌هێڵن. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م بواره بۆ ئه‌م جۆره مرۆڤانه جێبهێڵرێت و ئه‌مانه قسه بكه‌ن، ئه‌م لاوازییانه دێنه ئاراوه".
سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "به‌دڵنیاییه‌وه به‌مه‌به‌ستی داگیركردن نه‌چووینه‌ته ئه‌وێ (عەفرین). خوا یار بێت ته‌نها ده‌مانه‌وێت له‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت داگیری بكه‌ن و له‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه پاكی بكه‌ینه‌وه و راده‌ستی خاوه‌نه ره‌سه‌نه‌كانی بكه‌ینه‌وه".