Mazın Asad
09 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2018
عەفرین - AA
گرتەی ڤیدیۆیی ساتی شەڕو پێکدادانی کۆڵان بە کۆڵان لە ناوەندی شارەدێی جندرێس بڵاوکرایەوە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا لە لایەن سەربازانی سوپای سووریای ئازاد لە رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە رزگار کرا.
ئاژانسی ئانادۆڵو ئەو گرتەڤیدیۆیانەی بەدەست کەوت کە لە کاتی شەڕوپێکدادانی کۆڵان بە کۆڵان لە لایەن سەربازانی سوریای سووریای ئازاد تۆمار کراون.
لە گرتەڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت کە سەربازانی سوپای سووریای ئازاد بە مەبەستی پاککردنەوەی تیرۆریستان لە کۆڵان و باڵەخانەکانی شاردەێی جندرێس چۆن شەڕ دەکەن.
جگە لە ساتی کۆنترۆڵی باڵەخانەکان، لە گرتەڤیدیۆییەکاندا تەرمی تیرۆریستانیش دەبینرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ لە ئەنجامی شەڕوپێکدادانێکی توندی کۆڵان بە کۆڵان لە نێوان سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد لەگەڵ تیرۆریستان، ناوەندی شارەدێی جندرێس لە باشووری رۆژئاوای عەفرین کۆنترۆڵ کرا.
کاری گەڕان و پشکنین لەو گەڕەک و کۆڵانانەی کۆنترۆڵ کراون درێژەی ھەیە.
سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد ھێشتا ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر شارەدێی مەباتلی دەست پێ نەکردووە. چاوەڕوان دەکرێت ماوەیەکی دیکە گوندەکانی دەوروبەری ئەو شارەدێیانەی کۆنترۆڵ کراون، لە تیرۆریستان پاک بکرێتەوە.