Ferdi Uzun
13 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2021
ئایدن – AA
وشکەساڵی کاریگەری کردووەتە سەر دەریاچەی بافا کە دەکەوێتە سنووری کارگێڕی ھەردوو پارێزگای ئایدن و موغڵا لە تورکیا و بە سروشتی دڵڕفێن، فرەجۆری زیندەوەرەکانی و پاشماوە مێژووییەکانی دەوروبەری سەرنجی خەڵک بۆ خۆی رادەکێشێت.
دەریاچەکە لەگەڵ شاری مێژوویی ھەراکلیا و چیای لاتمۆس کە مێژووی ئەو وێنانەی لەسەری کێشراون دەگەڕێتەوە بۆ ھەشت ھەزار ساڵ لەمەوبەر بوونەتە جێی سەرنج.
دەریاچەی بافا کە وەک بەھەشتی باڵندەکان وایە لە ھەمان کاتدا بووەتە سەرچاوەیەکی گرنگی بژێوی ژیان بۆ گوندنشینانی دەوروبەر و لەوێ ماسی راو دەکەن.
وشکەساڵی کاریگەریی نەرێنی کردووەتە سەر ئەو دەریاچەش کە ئامێزی بۆ ٢٦١ جۆر باڵندە کردووەتەوە و ئاستی ئاو لەوێ بۆ ١،٥ مەتر دابەزیووە.
موختاری گوندی سەرچین، موستەفا چای بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگەیاند "سەرچاوەی ئاوی بافا لە رووباری مەندەرەسی گەورەوە دێت و بەڵام ئەمساڵ وەک بڵێی ھیچ ئاو نەبوو لە مەندەرەس، ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی ئاوی دەریاچەکە ھێندە کەم بکات".
فاتیح یاڤاس کە لەو دەریاچەیەدا سەرقاڵی راوەماسییە، گوتی: "ئەو شوێنانەی جاران بە بەلەم بۆی دەچووین ئێستا بە پێی بۆی دەچین. بینینی ئەوە بۆ من وە ماسیگیرێک زۆر خەمھێنەرە".