ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا: "بۆ 'تورکیای بێ تیرۆر' جەخت لە هەنگاوەکان بۆ ئاسایش، سەقامگیری وڵات و ناوچەکە کرایەوە"
ڕاگەیاندراوی کۆبوونەوەی دامەزراوەی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا: "جەخت لە بەردەوامی پشتیوانی بەهێز لە هەوڵەکان بۆ گەرەنتی سەروەری، یەکپارچەیی خاک و پێکهاتەی یەکگرتوو و یەکەی سیاسی دراوسێمان سووریا کرایەوە".
Ankara
ئەنقەرە - AA
دامەزراوەی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا جەخت لە ئامادەیی تورکیا بۆ هەرچەشنە بەرپرسیارێتییەک بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوەی غەززە و دەستەبەر ئاشتی لە ناوچەکە دەکاتەوە.
کۆبوونەوەی دامەزراوەی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا دامەزراوەی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هێڵە گشتییەکانی سیاسەتی کۆماری تورکیای بۆ ڕای گشتی ڕوون کردەوە.
لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەی دامەزراوەی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیادا باس لە دۆخی سووریا کراوە و تێدا هاتووە: "جەخت لە بەردەوامی پشتیوانی بەهێز لە هەوڵەکان بۆ گەرەنتی سەروەری، یەکپارچەیی خاک و پێکهاتەی یەکگرتوو و یەکەی سیاسی دراوسێمان سووریا کرایەوە".
لەبارەی غەززەشەوە دامەزراوەی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا ڕایگەیاندووە: "جەخت لە ئامادەیی تورکیا بۆ وەرگرتنی هەرچەشنە بەرپرسیارێتییەک لەگەڵ هاوبەشەکان کرایەوە بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوەی غەززە، دەستەبەر ئاشتی".
سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ ئامانجی 'تورکیای بێ تیرۆر'، لە بەیاننامەکەی دامەزراوەی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیادا هاتووە: "پێشکەوتنەکان لە ئاراستەی 'تورکیای بێ تیرۆر' تاوتوێ کرا و جەخت لە هەنگاوەکان بۆ ئاسایش، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی وڵات و ناوچەکە کرایەوە".
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا، دامەزراوەی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا باسی لە پرسەکانی پەیوەندیدار بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی دۆخی ئێران و گرژییەکان لە ناوچەکە کراوەتەوە و هاتووە، "بابەتەکانی ڕۆژەڤ و پەیوەندیدار بە ئێران تاوتوێ کرا. جەخت لەوە کرایەوە کە ئاسایش و ئاشتی دراوسێمان ئێران، بۆ ئاسایشی ناوچەکە گرنگییەکی زۆر تایبەتی هەیە".
