ئه‌نقه‌ره
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژه‌ی حكوومه‌تی توركیا بوله‌نت ئارنچ سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناوەندی ئیستانبوڵ دژ به "پێكهاته‌ی هاوته‌ریب" گوتی: "قۆناغێكی سیاسی نییه، به‌ڵكو قۆناغێكی یاسایی و دادوه‌رییه. به‌كارهێنانی هێزه‌كانی وڵات له‌لایه‌ن پێكهاته‌كه‌وه پێویستی به ده‌ستپێكردنی قۆناغه‌كه كرد".
ئارنچ دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له ته‌لاری سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی گرێ دا.
ناوبراو وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤ و له پرسیارێكدا كه ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارادایه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب كه لە 12 شاری توركیا ئه‌نجام ده‌درێت و ناوه‌نده‌كه‌ی له ئیستانبوڵه، 32همین ناو، فه‌تحوڵا گوله‌نه یاخود نا؟ جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گوتی: "هه‌روه‌ك ئاگەدارن كه داواكاریی گشتی ئیستانبوڵ خالیس ساڵیحئۆغڵۆ له 14ی كانوونی یه‌كه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ژماره‌ی چه‌ند دۆسیهیەک هه‌یه کە دراوە به دەزگاكانی راگه‌یاندنیش. له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌شێكیان سه‌ر به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و به‌رپرسه‌كانی پۆلیسن، به‌هۆی دروستكردنی به‌ڵگه‌ی ساخته‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌گەڵ 31 كه‌س ده‌كرێت. به تۆمه‌تی دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌ندامی رێكخراویی تیرۆریستی و له نێو رێكخراوه‌كه‌دا ساخته‌كاری و تۆمه‌تی ناڕه‌وا وه‌ك گومان‌لێكراو بڕیاری ده‌ستگیردنیان درا و ناوی 32همین نییه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان سه‌رنجی خه‌ڵكی راكێشاوه و له هه‌ندێك لایه‌نه‌وه ره‌خنه‌ی لێ گیراوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌و كه‌سانه‌ی له نزیكه‌وه خه‌ڵك دەیانناسێت، له‌وانه‌یە نیگه‌رانیان دروست كردبێت، به‌ڵام ئێمه حكوومه‌تین. به‌شی به‌ڕێوه‌بردنین. هه‌روه‌ك ده‌زانن كه توركیا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووره‌وه خاوه‌ن به‌ڕێوه‌بردن و یاسا و دادوه‌رییه. له‌لایه‌ك به‌ڕێوه‌بردن هه‌یه، له‌لایه‌كه‌وه یاسا و له لایه‌كی تریشه‌وه دادوه‌ری هه‌یه".
ئارنچ له کۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: "قۆناغێكی سیاسی نییه، به‌ڵكۆ قۆناغێكی یاسایی و دادوه‌رییه. به‌كارهێنانی هێزه‌كانی وڵات له‌لایه‌ن پێكهاته‌كه‌وه پێویستی به ده‌ستپێكردنی قۆناغه‌كه كرد. داواكاریتی گشتی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌كا و دادگاكانیش هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن. به‌بڕیاری دادوه‌ر و داواكاریی گشتی هێزه‌كانی پۆلیس ئه‌ركی خۆیان بەجێ دەگەیەنن واتە چوونی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ باڵه‌خانه‌ی رۆژنامه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیی به به‌شی به‌ڕێوه‌بردن نییه، به‌ڵكو ئه‌مه قۆناغێكی دادوه‌ریی نیشان ده‌دات".