Ömer Yıldız
09 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2022
ئادانا - AA
لە پارێزگای ئادانا ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر شانە نوستووەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجامدرا و شەش کەسی بیانی دەستبەسەرکران.
تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئادانا، لێکۆڵینەوەیان لە شەش کەسی بیانی دەست پێ کرد کە گومان دەکرێت ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بن.
دواتر سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئادانا بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ ئەو شەش گومانلێکراوە دەرکرد و هێزەکانی پۆلیسیش بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەر شەش تۆمەتبارەکە دەستگیرکران، دوای ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی، تۆمەتبارەکان برانە بەڕێوبەرایەتی ئاسایش.