Kaan Bozdoğan
08 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2022
ئیستانبوڵ-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌مینه ئه‌ردۆغان له كۆرۆنا خواستبوو.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه: "سوپاسی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی هیوای چاكبوونه‌وه‌ی له رێگه‌ی ته‌له‌فۆن و سۆشیاڵ میدیاوه بۆ خواستین".
دوای تووشبوونی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و هاوسه‌ره‌كه‌ی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ خواستن.
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به زمانی ئینگلیزی بڵاوی كردبووه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووبوو كه نزاكانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی، كه ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنایان پۆزه‌تیڤ بووه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو: "هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ ئه‌وان (ئه‌ردۆغان و هاوسه‌ره‌كه‌ی) و هه‌موو ئه‌وانه‌ی گرفتاری ده‌ستی كۆرۆنان، ده‌خوازم".