Ömer Yıldız
18 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2021
ئادانا – AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، هه‌شت له‌و نۆ تۆمه‌تباره‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، ده‌ستگیركران.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایش به پشتیوانی پۆلیسی هێزی تایبه‌ت به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چالاكی بۆ داعش و پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ ئه‌و رێكخراوه له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەکان، هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان بۆسه‌ر ناونیشانی ئه‌و نۆ تۆمه‌تباره ئه‌نجامدا كه پێنجیان هاووڵاتیی سووریا و چواره‌كه‌ی دیكه‌یشیان عێراقین.
له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا تواندرا هه‌شت له تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر بكرێن.
دوای گه‌ڕان و پشكنینی ناونیشانه‌كانیش ژماره‌یه‌ك ئامێری دیجیتاڵی دۆزرانه‌وه.
دوا به دوای پشكنینی ته‌ندروستی بۆیان له یه‌كه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ئادانا، تۆمه‌تباران ره‌وانه‌ی ئاسایش كران.
تیمه‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمهتبارهكهی دیكه.