توركيا, جيهان

Turkcell ناوی چووەی نێو لیستی باشترین کۆمپانیاکانی جیهان

بەڕێوەبەری گشتیی Turkcell، عەلی تەها کۆچ: ''ئامانجمان ئەوەیە بە ئاگایی بەرپرسیارییەتیمان بەرامبەر بەشداربووان، کڕیاران و وڵاتەکەمان، بڕاندی Turkcell زۆر زیاتر بەرەو پێشەوە ببەین".

Kerem Alp Eren Kaya  | 11.09.2025 - نوێکردنەوە : 12.09.2025
Turkcell ناوی چووەی نێو لیستی باشترین کۆمپانیاکانی جیهان

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

Turkcell ناوی لە لیستی باشترین کۆمپانیاکانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ تۆمارکرا، کە گۆڤاری تایم بە هاوکاری کۆمپانیای ستاتیستا (Statista) و بە ئەنجامدانی ڕاپرسی لەگەڵ ٢٠٠ هەزار کەس لە ٥٠ وڵاتی جیهان ئامادەی کردووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی کۆمپانیاکە، Turkcellبە کولتووری دامەزراوەیی کە سەرنجی لەسەر بەها مرۆییەکانە، لەسەر ئاستی جیهانیی سەرکەوتنێکی بەدەستهێناوە.

Turkcell لە لیستی هەزار کۆمپانیادا کە ٥٠ وڵاتی گرتووەتەوە و، بەپێی ڕەزامەندی کارمەندان، زیادبوونی داهات، داتاکانی ژینگەیی، کۆمەڵایەتیی و کارگێڕیی ئامادەکراوە، لە تورکیادا سێهەم ڕیزبەندی یەکەمی گرتووە، لە کەرتی گەیاندنیشدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

لە هەمان کاتدا، Turkcell ناوی لە ڕیزبەندی یەکەمی پێنج کۆمپانیای سەرەکی بواری پەیوەندی جیهاندا تۆمار کرا. ساڵی ڕابردووش Turkcell بە یەکێک لە "باشترین خاوەنکارەکانی جیهانی فۆربێس دەستنیشانکرا، ئەوەش دوای ڕاپرسییەک کە لەسەر زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کارمەند لە ٥٠ وڵاتدا ئەنجامدرا.

لە کاتێکدا Turkcellگشت شێوازەکانی ڕاگەیاندنی بە جۆرێک ڕێکدەخات کە بەها مرۆییەکان لە چەقەکەیدا بێت، بەردەوامە لە کارکردن بۆ ئەوەی ئەزموونێکی باش بۆ فەرمانبەرەکانی لە تەواوی بوارەکانی ژیانیاندا دەستەبەر بکات.

بەڕێوەبەری گشتیی Turkcell، عەلی تەها کۆچ کە لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتەکانی خراوەتەڕوو، ئاماژەی بەوە کرد زۆر دڵخۆشن بەوەی ناوی کۆمپانیاکەیان چووەتە نێو پێنج باشترین کۆمپانیاکانی بواری گەیاندنی جیهان.

کۆچ باسی لەوە کرد وەک Turkcell پێیانوایە بەنرخترین سەرمایەیان کارمەندەکانیانن و، ڕایگەیاند: ​​​​​​​''ئامانجمان ئەوەیە بە ئاگایی بەرپرسیارییەتیمان بەرامبەر بەشداربووان، کڕیاران و وڵاتەکەمان، بڕاندی Turkcellزۆر زیاتر بەرەو پێشەوە ببەین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن