Muhammet Ali Kemal
03 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره- AA
- له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا که له باکووری سووریا بۆسه‌ر تیرۆریستان به‌رده‌وامه، له‌ئه‌نجامی پێکدادانه‌کان و تۆپبارانکردنی شوێنەکانی چه‌کدارانی داعشدا، 18 تیرۆریست کوژران، 37ی دیکه‌یان برینداربوون که برینی زۆرینه‌یان سه‌خته.
- هاوکات 4 پێگه‌ی رێکخراوه‌که له‌هه‌ریه‌ک له ئه‌لباب و بزاعه که وه‌ک شوێنی حه‌وانه‌وه و جبه‌خانه به‌کارده‌هێنرا، له‌ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌کاندا خاپوورکران.
له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا که له باکووری سووریا بۆسه‌ر تیرۆریستان به‌رده‌وامه، له‌ئه‌نجامی پێکدادانه‌کان و تۆپبارانکردنی شوێنەکانی چه‌کدارانی داعشدا، 18 تیرۆریستی سه‌ربه رێکخراوه‌که کوژران، 37ی دیکه‌یان برینداربوون که برینی زۆرینه‌یان سه‌خته. هاوکات 4 پێگه‌ی رێکخراوه‌که له‌هه‌ریه‌ک له ئه‌لباب و بزاعه که وه‌ک شوێنی حه‌وانه‌وه و جبه‌خانه به‌کارده‌هێنرا، له‌ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌کاندا خاپوورکران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپای تورکیاوه بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە بەمەبەستی نەهێشتنی هەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەرووی هەموویانەوە داعش، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوورەکانی تورکیا و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە 24ی ئابدا لە باکووری سووریا دەستیپێکردبوو، درێژەی هەیە.
لە رۆژی 133ەمینی ئۆپەراسیۆنەکەدا پلانی دەستبەسەراگرتنی ئەلباب له‌لایه‌ن گرووپه‌کانی ئەرکی تایبەت که سەربە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنن، بەپشتیوانیی بۆردومانی ئاسمانیی و تۆپبارانکردنی زەمینی، درێژەی هەبوو.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، 150 پێگەی داعش کە پێشتر لە رێگەی ئامێرەکانی چاودێرییکردنەوە دیارییکرابوون، بۆردومان کران و خاپوورکران.
هاوکات 4 پێگه‌ی رێکخراوه‌که له‌هه‌ریه‌ک له ئه‌لباب و بزاعه که وه‌ک شوێنی حه‌وانه‌وه و جبه‌خانه به‌کارده‌هێنرا، له‌ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌کانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیادا خاپوورکران.
له‌ئه‌نجامی پێکدادانه‌کان و تۆپبارانکردنی شوێنەکانی چه‌کدارانی داعشدا، 18 تیرۆریستی سه‌ربه رێکخراوه‌که کوژران، 37ی دیکه‌یان برینداربوون که برینی زۆرینه‌یان سه‌خته.
لەلایەن تیمەکانی دەستنیشانکردن و پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنییەکان کە پشتیوانیی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لەوناوچانە دەکەن کە لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش پاککراوەتەوە، یەک مین و 25 بۆمبی دەستکرد، پووچەڵکرانەوە.
لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەوە تا ئێستا لەو ناوچانەی لەلایەن داعشەوە پاكکراونەتەوە لەلایەن ئەو تیمانەوە کە پشتیوانیی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن تا ئێستا 2 هەزار و 604 بۆمبی دەستکرد پووچەڵکراونەتەوە و 43 مین بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو، تەقێنراونەتەوە.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای رووسیا چه‌کدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان له دێرکاک (8 کیلۆمه‌تر باشووری خۆرئاوای ئه‌لباب)، بۆردومان کرد. له‌ئه‌نجامی هێرشه‌که‌شدا ژماره‌یه‌ک پێگه‌ی داعش له‌ناوبران.