Abdullah Shukur
08 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکی
ا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "لە ١٦ی نیسان، ھیوای سەرکردەکانی وەک تورگوت ئۆزال، دەمیرال، تورکێش، ئەربەکان و یازیجیئۆغڵو جێبەجێ دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە گۆڕەپانی یەنیکاپی شاری ئیستانبوڵ کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان گوتی: "لە ماوەیەکی کەم شۆڕشێکمان ئەنجامدا کە ئەوانەی بە چاوی بچووک سەیری ئێمەیان دەکرد، شەرمەزاربوون. سەیربکەن رۆژئاوا چی گوت: دەڵێت 'شۆڕشی بێ دەنگ' ئێستاش ئەوانەی کە ئەمەیان دەگوتەوە شێت بوون، بەڵام ئەوانە ھەرچییەک بکەن، ئەوا ئێمە بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبین لە رێگاکەمان".
ئەردۆغان باسی لە گرنگی گشتپرسی ١٦ی نیسان کرد و گوتی: "ئیستانبوڵ بۆ ١٦ی نیسان ئامادەیە؟ ھەفتەیەک ماوە. ئیتر لەم خاڵەی ئێستادا تەنھا ھەموارکردنی گۆڕانکاری دەستوور بەس نییە، بەڵکو رووبەڕووی بەرپرسیارێکی زۆر گەورەترن بووینەتەوە. پێویستە ئیستانبوڵ لە ١٦ی نیسان بەشێوەیەک بڵێت "بەڵێ" کە ٩٩ ساڵ لەمەوبەر ئەوانەی ئەم شارە پیرۆزەیان بە پێیەکانیان پیس کرد و ھاتن بۆ تورکیا و ئەوانەی بە چاوی پیسەوە سەیری گەلی تورکیا دەکەن، دڵیان بلەرزێنێتەوە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە ئەوان لە ماوەیەکی زۆر کەم شۆڕشێکیان ئەنجامداوە و گوتیشی: "لە ماوەیەکی کەم شۆڕشێکمان ئەنجامدا کە ئەوانەی بە چاوی بچووک سەیری ئێمەیان دەکرد، شەرمەزاربوون. سەیربکەن رۆژئاوا چی گوت: دەڵێت 'شۆڕشی بێ دەنگ' ئێستاش ئەوانەی کە ئەمەیان دەگوتەوە شێت بوون، بەڵام ئەوانە ھەرچییەک بکەن، ئەوا ئێمە بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبین لە رێگاکەمان".
ئەردۆغان لەبارەی داواکاریی لەسێدارەدان لە تورکیا گوتی: "قەناعەتی من دەزانن، ئیتر بڕیار لە ١٦ی نیسانە. لە ١٦ی نیسانی ھەر دەنگێکی 'بەڵێ' رێگەی ئەمە دەکاتەوە. کڵچدارئۆغڵو چێ دەڵێت، دەڵێت "من ناڵێم نەخێر"، باشە لەمە جوانتر. بەڕێز باخچەلی بێگومان قەناعەتی خۆی ئاشکرا کرد و دەڵێت 'من دەڵێم بەڵێ'. قەناعەتی بەڕێز یڵدرمیش دەزانم. ئەگەر لە پەرلەمان ھەموار بکرێت و بۆ من بنێردرێت، ئەوان پەسەندی دەکەم. بێ ھیچ لارییەک پەسەندی دەکەم. ئێمە ھیچ دەسەڵاتێکمان نییە بۆ لێبوردنی بکوژی شەھیدەکانمان و ناتوانین شتێکی وا بکەین".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی گرنگی ١٦ی نیسان گوتی: "ئیستانبوڵ بۆ ١٦ی نیسان ئامادەیە؟ ھەفتەیەک ماوە. ئیتر لەم خاڵەی ئێستادا تەنھا ھەموارکردنی گۆڕانکاری دەستوور بەس نییە، بەڵکو رووبەڕووی بەرپرسیارێکی زۆر گەورەترن بووینەتەوە. پێویستە ئیستانبوڵ لە ١٦ی نیسان بەشێوەیەک بڵێت "بەڵێ" کە ٩٩ ساڵ لەمەوبەر ئەوانەی ئەم شارە پیرۆزەیان بە پێیەکانیان پیس کرد و ھاتن بۆ تورکیا و ئەوانەی بە چاوی پیسەوە سەیری گەلی تورکیا دەکەن، دڵیان بلەرزێنێتەوە".
ئەردۆغان لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی گشتی جەھەپە کەمال کڵچدارئۆغڵو گوتی: "دەردەچێت و بێ شەرمکردن دەڵێت "ئەمە کودەتایەکی بە کۆنترۆڵ بوو". ئەی کڵچدارئۆغڵو ئەم قسەیە روحی شەھیدەکان دەتەزێنێت و ناخی کەسوکاری شەھیدەکان و بریندارەکان خوێناوی دەکات. ئەوەی لەسەر کورسی بە کۆنترۆڵ دادەنیشێت، وا دەزانێت گشت کارەکان بەم شێوەیە بەڕێوە دەچێت. بە کاسێت ھاتە سەر کورسی بە کۆنترۆڵ(کڵچدارئۆغڵو). چونکە ئەمە بەسایەی کاسێت بۆ ئەوێ ھاتووە. حەوت ھەڵبژاردنی دۆڕاند و ئێستاش بۆ ھەشتەمین خۆی ئامادە دەکات، بەڵام باوەڕ بکەن ناڕوات. کورسی بە کۆنترۆڵە، بەڵام سەرەڕای گشت ئەمانە ئێمە لەسەر رێگەکەمان بەردەوام دەبین".
ئەردۆغان بانگھێشتی بۆ لایەنگرانی جەهەپە کرد و گوتی: "خەمبارم بۆ ئەو برایانەم کە ھاوسۆزی جەھەپەن، ھەرچەند بۆچوونەکانمان یەکناگرێتەوە، بەڵام خەمبارم بەوەی کە تووشی کارەساتێکی وەک کڵچدارئۆغڵو بوونەتەوە. بۆ ئەمەش دەڵێم، ١٦ی نیسان رۆژی برایانی جەھەپەشە. وەرن لەم پیاوە رزگاربن. لەو باوەڕەدام ئەگەر دەنگی بەڵێ دەربچێ ئیتر ئەم بەرێزە لەو شوێنە نامێنێ. ئەو کەسەی کە ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی تورکیای ھێناوەتە ھەمان ھێڵی تیرۆریستان، ناتوانێ سیاسەتی ئالتەرناتیڤ لەم وڵاتە بکات".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی وتارەکەیدا گوتیشی: "ئێمە دەڵێین 'پەیمان و بڕیاریش ھی گەلە' و بەم شێوەیە بەردەوام دەبین. ھەرچیەک بکەن، ئەوا ئێمە بەردەوام دەبین لە رێگامان. ئەنجامدانی کۆبوونەوەی جەماوەری لە دەرەوەی وڵات لە کاتی ھەڵبژاردنەکان پێشھاتەیەکی نوێ نییە، بەڵام لەم ھەڵبژاردنە رێگەیان بەمە نەدا. ٤٠ ساڵە لە نێو سیاسەتم. ٤٠ ساڵە دەزانم کە کار بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێ. ئایا بۆچی ئەمجارە رێگرییان لەمە کرد؟ چونکە باش دەزانن کە ئەم ھەڵبژاردنە ئاسایی نییە و پەیوەندی بە داھاتووی تورکیاوە ھەیە".