Dildar Baykan,Meltem Bulur,Ramal Abdullah Mahmood
11 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند: "بەردەوامی پشتیوانیکردنی چەکدارانی پەیەدە/یەپەگە بەچەک لەلایەن ئەمریکاوە، تەنها مەترسی نییە بۆ سەر ئاسایشی تورکیا، هاوکات داهاتووی سووریاش دەخاتە مەترسییەوە".
چاوشئۆغڵو گوتاریکی بە ناوی "ئاشتی چۆن لە سووریا بەدی دێت" لە گۆڤاری Newsweek ی بڵاوکردەوە. ناوبراو لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە کاتی ئەوە هاتووە رێگاچارەیەک بۆ جەنگی ناوخۆی سووریا بدۆزرێتەوە.
چاوشئۆغڵو جەختی لەوە کردۆتەوە کە دوای حەوت ساڵ لەو جەنگە واز لە خوێنڕشتن و وێرانکاری بهێندرێت.
ناوبراو تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی هێشتا هەڕەشەی تیرۆر لە سووریاوە بۆ سەر ئاسایشی تورکیا کۆتایی نەهاتووە و لەگەڵ ئەمریکا کە لە ساڵی ١٩٥٢ەوە لە ناتۆ هاوپەیمانن بەڵام ئەمریکا لێیان بە پێی پێویست هەماهەنگیان لەگەڵ ناکات. چاوشئۆغڵو نووسیوویەتی: "بوونی گرووپەکانی سەر بە پەکەکە لە باکووری سووریا بەردەوامە. ترسی ئێمەش لەوەیە کە هێزەکان بە پێشەنگایەتی ئەمریکا بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی داعش رێگە بەمە دەدەن. بەردەوامی پشتیوانیکردنی چەکدارانی پەیەدە/یەپەگە بەچەک لەلایەن ئەمریکاوە، تەنها مەترسی نییە بۆ سەر ئاسایشی تورکیا، هاوکات داهاتووی سووریاش دەخاتە مەترسییەوە. لە راپۆرتی رێکخراوە سەربەخۆ نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دراوە (چەکدارانی) پەیەدە/یەپەگە بە خراپی مامەڵەیان کردووە. ئەوانەیان ناچار بە کۆچپێکردن کردووە کە کورد نین، دیمۆگرافیای ناوچەکەیان گۆڕیووە، گوندی خەڵکیان تێکداوە. نەیارە سیاسییەکانیان ناچار کردووە رووبکەنە دەرەوە وڵات یاخود خستوویانەتە زیندان و ئازار و ئەشکەنجەی خەڵکیان داوە و منداڵان دەبەن بۆ سەربازی ئەمانەش هاوتان لەگەڵ تاوانەکانی جەنگ".
چاوشئۆغڵو سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە کە تابڵێی زەحمەتە پەیەدە/پەیەگە بە هەماهەنگی لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد و رێککەوتن لەگەڵ داعش بتوانێت مۆدێلێکی سیاسی پێشکەشی کوردەکان سووریا بکات.
چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە دا کە هەرچەند پەیەدە/پەکەکە بانگەشەی ئەوە دەکات کە نوێنەرایەتی کورد دەکات، بەڵام بەهۆی گوشارەکانی ئەوان ٣٠٠ هەزار کورد لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەوان رایانکردووە و ناتوانن بگەڕینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و لە تورکیا گیرساونەتەوە.
چاوشئۆغڵو تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە نوێنەرانی شەرعی کوردانی سووریا لە ژێر ناوی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سووریا خۆیان رێکخستووە و لە گەڕی دانووستانەکانی جنێڤ بەشدارییان کرد و مافی بەشداریکردنیشیان پێ درا لە کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی لە سۆچی. نووسیوویشیەتی: "ئەمریکا بە پشیوانیکردنی یەپەگە بە شێوەیەکی ترسناک بە هەڵەداچووە و ناچارە ئەو هەڵوێستەی بگۆڕێت. ئەگەر ئازادی تەواو بدرێت بە رێکخراوە تیرۆریستییە جوداخوازەکان و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان چەکیان پێ بدرێت ئەوا زەحمەتە سووریا بە یەکگرتوویی و یەکپارچەیی بمێنێتەوە".