Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
11 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "له كاتێكدا هه‌ستیاریی ئێمه ئاشکرایە، تادێت ئارامیمان به‌رامبه‌ر كاری كه‌سانێك کە هەوڵی درووستكردنی رێڕه‌وێكی تیرۆر رێک له‌به‌رده‌مماندا دەدەن، كه‌م ده‌بێتەوە. هۆكاری ئه‌وه‌ی كه كاتێكی ئەوەندە زۆر چاوه‌ڕێمان كردووە ئه‌وه‌یه كه ئومێده‌وار بووین ئه‌و بابه‌ته به ره‌وشێكی گونجاو، دیپلۆماسی، تێگه‌یشتنی دوو لایەنە چاره‌سه‌ر بكرێت. به‌ڵام له‌و خاڵه‌ی پێیگه‌یشتووین ده‌بینین كه تا دێت ئه‌و رێگایانه زیاتر دادەخرێن و ته‌نها یه‌ك رێگە چاره ماوه‌تەوە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ٤٣یەمین کۆبوونەوەی موختارەکاندا گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی:
"له كاتێكدا هه‌ستیاریی ئێمه ئاشکرایە، تادێت ئارامیمان به‌رامبه‌ر كاری كه‌سانێك کە هەوڵی درووستكردنی رێڕه‌وێكی تیرۆر رێک له‌به‌رده‌مماندا دەدەن، كه‌م ده‌بێتەوە. هۆكاری ئه‌وه‌ی كه كاتێكی ئەوەندە زۆر چاوه‌ڕێمان كردووە ئه‌وه‌یه كه ئومێده‌وار بووین ئه‌و بابه‌ته به ره‌وشێكی گونجاو، دیپلۆماسی، تێگه‌یشتنی دوو لایەنە چاره‌سه‌ر بكرێت. به‌ڵام له‌و خاڵه‌ی پێیگه‌یشتووین ده‌بینین كه تا دێت ئه‌و رێگایانه زیاتر دادەخرێن و ته‌نها یه‌ك رێگە چاره ماوه‌تەوە".
لەبارەی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فهتۆشەوە گوتی: "هه‌ندێکجار دایكان دێن ده‌ڵێن 'رۆڵه‌كه‌م بێتاوانه، بێ گوناهه'. ببووره ئه‌گه‌ر بێ تاوان و بێ گوناهـ بێت ئازاد ده‌كرێت. كه‌واته رۆڵه‌كه‌ی تۆش له شوێنێكدا تێوه‌گلاوه، به‌ڵام تۆ ئاگارنهبوویت. لهبهرئەوهی ئه‌وانه توانای خه‌ولێخستن و بێهۆشكردنیان زۆر پێشكه‌وتووه. له‌وانه‌دا توقیه هه‌یه، هه‌موو فر‌ت‌وفێڵێك هه‌یه".
گوتیشی: "بۆ له‌كه‌داركردنی شكۆی ئه‌و دادگاییکردنانه‌ی کە كراون و ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی کە ئەنجامدراون فهتۆچییه ره‌وشت نزمه‌كان په‌نایان بۆ ئه‌و رێگایانه بردووه و ده‌به‌ن کە ناچێتە عەقلەوە، بە مەبەستی تێكه‌ڵكردنی بێ تاوان و تاوانبار به یه‌كتری. ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی منیش جامبازێكی جیایه، له ئێستادا راپۆرتی ئەوەی کێشەی ده‌روونی هەیە بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت. په‌نا بۆ ئه‌و رێگایانه ده‌به‌ن بۆ ده‌رچوون له زیندان. به دڵنیاییه‌وه دووباره پارێزه‌رانمان له‌وبارەیەوە هەوڵەکانیان خستەگەڕ، شتێكی له‌و شێوه‌یه له ئارادا نییه، به‌ڵام ئه‌وانه په‌نا بۆ هه‌موو شتێك ده‌به‌ن".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند "ئەگەر راوێژکاری میت گوتەی لێوەرگیرابووایە و دەستەبەسەر کرابووایە باش دەمزانی کە لە ژێرپەردەدا دەبوو بە ئامانجی کێ و ئەمەم بە خۆیشی گوت، پێم گوت 'هەرگیز نابێت بچیت'، 'جێگرەکانیشت رەوانە ناکەی'، 'ئەگەر پۆلیس هات و ویستی تۆ ببات رێنمایی بدە بە پاسەوانەکانت نەیانکاتە ژوورەوە".
سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند: "هەفتانە ٥٠-١٠٠ دەچن. ئیتر ئەمانە دەچن، رێگەی دیکەیان نییە. ئەم کارە تەواو دەکەین، یەک تیرۆریست نامێنێتەوە لەم وڵاتەدا".
ئەردۆغان دواتر گوتی: ''ئێمە وڵاتێکین کە سەرەڕای ئەوەی ٢٠٠ ساڵە لە هەر چوار لاوە بە بەلاشخۆرەکان کە لە هەوڵی گرتنە دەستی دەسەڵاتدان و لە لایەن دەورەدراوە، توانیومانە بە پێوە بمێنینەوە''.
گوتیشی: ''تورکیا وڵاتێک نییە ببێتە ئامرازی یاریی گرتنە دەستی دەسەڵات لە لایەن هیچ کەسێکەوە لە وڵاتێکی دیکە. ئەوە هیچ کە تورکیا وڵاتێک نییە ببێتە ئامرازی سیاسەتە ناهاوسەنگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەماندا. تورکیا وڵاتێکیش نییە ناچاربێت باجی سیاسەتە کەموکوڕەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەبەرامبەر رووداوەکاندا لە ناوچەکەمان بدات''.
گوتیشی: "ئێستا خەڵکانێک هەن خوازیارن راڕەوی تیرۆر لە باکووری سووریا دروست بکەن، ئەوانە شوێنێک بوون لەناو میساقی میللی‌دا. ئەم هەستیاریەمان لەبیر مەکەن. ئەوانەی لەوێ نیازی دروستکردنی دەوڵەتیان هەیە، بەو ئاواتەوە سەردەنێنەوە. ئەوەی پێویست بێت دەیبینن. کەس با هەوڵی دروستکردنی دەوڵەت نەدات لەوێ".
هەروەها گوتی: ''بەوانەی کە باس لەوە دەکەن باج بە ئێمە دەدەن، دەڵێین ئەوە ئەرز و ئەوە گەز. ئەم جواگرافیایە وەک چۆن بووەتە گەواهیدەری لەدایکبوونی شارستانێتییە مەزنەکان و گەلە گەورەکان، داڕمانی مۆنومێنتی لەخۆباییبوونی هێزە لووتبەرزەکانیشی بینیوە''.
سەرکۆمار تورکیا گوتی: "ئەوەی لە بەرامبەرتانە 'پیاوە نەخۆشەکە'ی عوسمانییەکان و 'دەوڵەتی شاگردی' کۆماری دەیەی حەفتاکانی سەدەی رابردوو و وڵاتە بێهێزەکەی دەیەی نەوەدەکانی سەدەی رابردوو نییە. ئیدی لە بەرامبەرتان گەلێک هەیە کە هەر لە سەرکۆمارییەوە بگرە تاکو موختارەکانی باری سەرنجیان بۆ سەر ئامانجەکان لە ساڵی ٢٠٢٣ و باوەڕبوونیان بە پرەنسیپەکانی ساڵی ٢٠٥٣ و ٢٠٧١ چڕکردۆتەوە. ئیدی بەرامبەر ئەوان تورکیایەکی مەزن و بەهێز هەیە".
ئەردۆغان سەبارەت بە موختارەکانیش گوتی: "بڕیارمان دا لە هەر ناوچەیەکی وڵاتەکەمان ئەگەر پێویست بکات بارەگای موختار بونیات بندرێت. پێویستە رێکارێکی پەیوەست بە دیارییکردنی گەورەیی رووبەر و ژمارەی دانیشتوانی ئەو شوێنانە بگیرێتە بەر کە موختاریان هەیە. بەدڵنیاییەوە مەحاڵە موختاری گەڕەکێک کە ٢٥-٣٠ هەزار دانیشتوانی هەیە بتوانێت بە هەموویان رابگات و بایەخ بە هەموو بابەتەکان بدات. بۆ ئەمەش لە ساڵی ٢٠٠٩دا و ئەو کاتەی دەچینە ناو سیستمی نوێوە، دەکرێت بیر لە رێکارێک بۆ سنووردارکردنی گەورەیی ئەو شوێنەی موختارێک لێی بەرپرسە، بکرێتەوە''.