Abdullah Shukur
09 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2017
ئیزمیر - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەورووپا باجی کردەوەکانی خۆی دەداتەوە. پرسی یەکێتی ئەورووپا، لە دوای ١٦ی نیسان دووبارە تاوتوێی دەکرێتەوە. من ئێستا چاوەڕێی رێژەیەکی زۆری دەنگی بەڵێ دەکەم لە ئەورووپا. ئەوەش دەبینین لە ١٦ی نیسان ھیچ گومانتان نەبێت. چونکە زۆر ستەمیان لە خەڵکی ئێمە لەو شوێنە کرد. ئیتر کاتی ئەوەیە ئەمانە وەڵامیان بدرێتەوە، ئەمەش لە ١٦ی نیسان دەیبینین".
ئەردۆغان لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی جەماوەری لە گۆڕەپانی گوندۆغدوی شاری ئیزمیر گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکی گشتی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو گوتی: "کەسێک (کڵچدارئۆغڵو) لە پروگرامێک دەڵێت "بەرێز سەرکۆمار و سەرۆکوەزیران دەیانەوێت کودەتاکە پەردەپۆش بکەن. ئەی کلچدارئۆغڵو درۆ مەکە. ئێستا ھەزاران کەس لە زیندانەکانن. ئایا تۆ ئەو کودەتاچیانەت رەوانەی زیندان کردووە؟ ئێمە لە رێگەی ھێزەکانی ئەمنییەوە ئەمانەمان کۆکردەوە و رادەستی دادگا کرد. ئێستا ھەزاران کەس لە زیندانەکاندان. ئیتر کارەکە لە چوارچێوەی دادگا دایە. قۆناغەکەش بەردەوامە. بەڵام ئەم پیاوە نامۆیە. مۆمی درۆزن لە ١٦ی نیسان دەکوژێتەوە".
ئەردۆغان رایگەیاند کە تورکیا لە دوای گشتپرسی ١٦ی نیسان دووبارە پرسی یەکێتی ئەورووپا تاوتوێ دەکاتەوە. لەمبارەیەوە زیاتر گوتیشی: "ئەورووپا باجی کردەوەکانی خۆی دەداتەوە. پرسی یەکێتی ئەورووپا، لە دوای ١٦ی نیسان دووبارە تاوتوێی دەکرێتەوە. من ئێستا چاوەڕێی رێژەیەکی زۆری دەنگی بەڵێ دەکەم لە ئەورووپا. ئەوەش دەبینین لە ١٦ی نیسان ھیچ گومانتان نەبێت. چونکە زۆر ستەمیان لە خەڵکی ئێمە لەو شوێنە کرد. ئیتر کاتی ئەوەیە ئەمانە وەڵامیان بدرێتەوە، ئەمەش لە ١٦ی نیسان دەیبینین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دووبارە گوتەکانی ئاراستەی سەرۆکی گشتی پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا کرد و گوتی: "تۆ لەم وڵاتەدا چیت کرد؟ بوویتە بەڕێوەبەری گشتیی بیمەی کۆمەڵایەتی؟ ئەم زاتە دەڵێت، ئەگەر من نەبم باسی چی دەکەن؟ ئەگەر تۆ نەبیت، جەھەپە دەحەسێتەوە، وڵات دەحەسێتەوە. با بۆ گەلی باس بکەین تۆ کێیت و لە دەنگدانەکەی ١٦ی نیساندا ھیچ دەنگێک لەدەست نەدەین".
ئەردۆغان لەبارەی لێدوانەکانی پەرلەمانتاری بازنەی قۆنیای جەھەپە، حوسنو بۆزکوت بەوەی رایگەیاندبوو کە ئەوانەی دەنگی بەڵێ بەکاردەھێنن پێویستە ھەڵبدرێنە نێو دەریاوە گوتی: "پەرلەمانتاری بازنەی قۆنیای جەھەپە ھاتووە دەڵێت 'ئەوانەی ١٦ی نیسان بە بەڵێ دەنگ دەدەن لە ئیزمیر بیانخەنە ناو دەریا'. ئێستا سەیر بکەن ئەوانەی لایەنگری دەنگی بەڵێ-ن، ئادەی وەرن با ببینین کێ ھەڵدەدەنە ناو دەریا. سەرۆکی گشتی پێشووش ئاماژەی بەوە دابوو 'ئەگەر بە نەخێر دەنگ درا ئەوەندە دڵخۆش دەبین وەک ئەوە وایە دوژمن لە ئیزمیر ھەڵدەینە ناو دەریا'. ئەوە چ بێڕێزییەکە؟ ئەی کوا دیموکراسی و ئازادی؟ تۆ چارەنووسی دەنگی من دیاری دەکەیت؟".