Abdullah Shukur
09 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2017
ئیزمیر
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم، لەمیانی کۆبوونەوەی جەماوەری لە گۆڕەپانی گوندۆغدوی شاری ئیزمیر گوتارێکی پێشکەش کرد.
یڵدرم گوتی: "ئەوانەی کە دەنگی بەڵێ بەکاردەھێنن رۆڵەی ئەم وڵاتە بن، ئەوانەی دەنگی نەخێریش بەکاردەھێنن شکۆمەندن. ئەوانیش رۆڵەی ئەو وڵاتەن. ئێمە وڵاتی خۆمان دابەش ناکەین. بە روون و ئاشکرا دەیڵێم ھیچ کەسێک ناتوانێت ئەوانەی دەنگی بەڵێ یان نەخێر بەکاردەھێنن لێک جیا بکاتەوە".
یڵدرم لەبارەی لێدوانەکانی پەرلەمانتاری بازنەی قۆنیای جەھەپە، حوسنو بۆزکوت بەوەی رایگەیاندبوو کە ئەوانەی دەنگی بەڵێ بەکاردەھێنن پێویستە ھەڵبدرێنە نێو دەریاوە گوتی: "هیچ کەس ناتوانێت بێرێزی و ناماقوڵی وا بکات و هەڕەشە بکات، بە رۆڵەکانی ئەم وڵاتە بڵێت هەڵیاندەنە ناو دەریا لەبەر ئەوەی بە بەڵێ دەنگ دەدەن. ئەم زمانە زمانی جیاکاری، جوداخوازی و جەمسەرگیرییە. سیاسەت بەو زمانە ناکرێت. هەرگیز ئیزمیر ئەو جۆرە زمانە قبووڵ ناکات".