Mazın Asad
15 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەو گەمارۆ نھێنیە ئابوورییەی لەسەر وڵاتەکەمان ھەبوو ئاماژەکانی کۆتایی ھاتنی دەرکەوتن، رێژەی گەشەکردنی ئابووریمان نموونەیەکی باشی ئەمەیە".
ئەردۆغان لە بەرنامەی خوانی بەربانگ لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئەنقەرە گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "ئەو گەمارۆ نھێنیە ئابوورییەی لەسەر وڵاتەکەمان ھەبوو ئاماژەکانی کۆتایی ھاتنی دەرکەوتن، رێژەی گەشەکردنی ئابووریمان نموونەیەکی باشی ئەمەیە".
ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەوانەی کە دەخوازن لەبواری یاسادا ھەنگاوبنرێت، با ھیچ کات ماددەی ١٣٨ی دەستووریان بیرنەچێت. ئەم ماددەیە بیری ئەوانە دەھێنمەوە، بۆیە با ھەموو کەسێک شوێنی خۆی باش بزانێت و لەوێوە ھێزێک بەدەستبھێنێت، با فشار لەھیچ شوێنێک نەکات. چونکە ئەمە ھیچ شتێکیان دەست ناخات، بەپێچەوانەوە زیانیان پێ دەگەیەنێت".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رەخنەی لە ئەمریکا گرت و گوتی: "لە ئەمریکا رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و فەتۆچییەکان پێکەوە یەکیان گرت، لە دووری ٤٠-٥٠ مەتر خۆپیشاندان دژ بە من دەکەن. پۆلیسی ئەمریکی ھیچ شتێک ناکات، دەستیان لێنادەن. باشە ئەگەر ھەمان شت لە تورکیا رووبدات ھەڵوێستەکە چی دەبێت؟وەک ئەوەی ھیچ ناکەن، دوێنێ دوو لەو ھاووڵاتیانەی ئێمە دەگرن کە دژ بەوان دەوەستنەوە. شتی وا دەبێت؟".
ئەردۆغان ھەر لەوبارەیەوە گوتیشی: "بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ ١٢ لە پاسەوانەکانم دەرکردووە. ئەمە چی یاسایەکە، چ مافێکە؟ ئەم پاسەوانانە ئەگەر من نەپارێزن ئەی بۆ لەگەڵ خۆم دەیانبەم بۆ ئەمریکا؟ ئەی بە ھانس و جۆرجی ئەمریکا خۆم دەپارێزم؟".