Tolga Albay,Mazın Asad
10 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2018
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "گوتیان(ئەو ئۆپەراسیۆنەی بۆ سووریا ئەنجامی دەدەین، کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری دروست دەکات). ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە کاریگەری لەسەر ئابووری تورکیا نابێت. تورکیا ماوەی ٣٥ ساڵە ھاوشێوەی ئەم ئۆپەراسیۆنانە ئەنجام دەدات. لە عێراق و لە قەڵغانی فورات، ئێستاش پێداگرین لەسەر درێژەدان بەم ئۆپەراسیۆنانە بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان لە عەفرین".
بینالی یڵدرم: "شەھیدمان دەبێت و رەنگە ئازاری دیکەش بچێژین. درێژەدان بە سەربەخۆیی، خاوەندارێتیکردنی ئاڵا، پاراستنی یەکپارچەیی خاکی نیشتمان و دەستەبەرکردنی برایەتی و ئاسایشی گیانی ٨١ ملیۆن کەس باجی دەبێت. ئەم باجە دەدەینەوە، بەڵام ھەرگیز رێگە بە دابەشکردنی وڵاتەکەمان و ئامانجی داگیرکەران نادەین. ھەروەک چۆن لە جەنگی رزگاریخوازیدا شەھیدمان دا و نیشتمانمان رزگار کرد و تورکیامان لە داگیرکاری دوژمن رزگار کرد و ھەروەک چۆن لە ١٥ی تەمووز تورکیامان لە کودەتاچییە ناپاکەکانمان بەرتەسک کردەوە، ئێستاش لە ناوەوە و دەرەوە وەک گەل وانەی پێویست بە پەکەکە، یەپەگە، پەیەدە و داعش و رێکخراوانی دیکەی تیرۆریستی دەدەین و بۆ ئەمەش چی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "ئێمە چاومان لە خاکی ھیچ کەسێک نییە. ئامانجی ئێمە کۆتاییھێنانە بە چەک و چالاکییەکانی تیرۆر کە ئاراستەی خاکمان دەکرێت و ھەروەھا لەناوبردنی تەواوی ئەو مووشەکانەی ئاراستەی کلیس، رەیحانلی، حەسا و کرکھان دەکرێت. بە بەکارھێنانی مافی سروشتی خومان لە یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئەم بەرەنگارییە ئەنجام دەدەین. لە پێناو ئاسایشی وڵات و گەلەکەمان لە گرتنەبەری ھەموو جۆرە رێوشوێنێکی پێویست بەردەوام دەبین".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: "لە بەرامبەر رێکخراوانی تیرۆریستی لە سووریا، خەباتێکی زۆر دەکەین. نەماندەزانی ھێندە ئەم رێکخراوە تیرۆریستانەیان خۆش دەوێت. کاتێک چوونە ناوەوە، لە ھەرلایەکەوە دەنگێک دێت. بەڵام ئێمە لەوێدا تەنھا بەرەنگاریی رێکخراوانی تیرۆریستی نابینەوە، بەڵکو بەرەنگاریی ھێزە داگیرکەرەکانی پشت رێکخراوانی تیرۆریستیش دەبینەوە. ھەروەک ئەوەی لە جەنگی رزگاریخوازدا ئەنجاممان دا".