ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ کازمی ئەنجامدا
- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئەنجامدا.
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان و کازمی لەدوای جەژنە پیرۆزە لەیەکتر، تاوتوێی ھێرشەکانی ئیسرائیل-یان بۆسەر قودس،مزگەوتی ئەقسا، غەززە و فەڵەستین کردووە.