توركيا

ئەردۆغان: "ناوە گرنگەکانی پەکەکەمان کردە ئامانج"

- سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لە ئۆپەراسیۆنی دووەم بۆ سەر قەندیل، شوێنی کۆبوونەوەکە کرایە ئامانج. بەم پێیەش ٣٥ تیرۆریست لە کاتی کۆبوونەوەکە لە چالاکی خران. ئەمانەش ھەموویان ناویان لە لیستی سەردەستەکاندا بووە"

Abdullah Shukur  | 22.06.2018 - نوێکردنەوە : 22.06.2018
 ئەردۆغان: "ناوە گرنگەکانی پەکەکەمان کردە ئامانج"

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "لە ئۆپەراسیۆنی دووەم بۆ سەر قەندیل، دەزگای ھەواڵگریی ئێمە زانیاری لەسەر شوێنی کۆبوونەوەی ئەمانەی بە ئێمە داوە. لە ژێر رۆشنایی ئەم زانیارییە شوێنی کۆبوونەوەکە کرایە ئامانج. بەم پێیەش ٣٥ تیرۆریست لە کاتی کۆبوونەوەکە لە چالاکی خران. ئەمانەش ھەموویان ناویان لە لیستی سەردەستەکاندا بووە".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ناوچەی ماڵتەپەی شاری ئیستانبوڵ گوتارێکی بۆ کۆبوونەوەیەکی جەماوەری پێشکەش کرد و زانیاری لەسەر ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر قەندیل دا.

ئەردۆغان لەمبارەیەوە گوتی: "ئێستا لە عێراق پەکەکە راودەنێین ، ئەوانیش ھەڵدێن. ئۆپەراسیۆنی یەکەم لە قەندیل بە ٢٠ فڕۆکە ئەنجامدرا. ١٠ پێگەی گرنگمان کردە ئامانج. بەڵام ئۆپەراسیۆنی دووەم زۆر جیاوازتر بوو. لە ئۆپەراسیۆنی دووەم بۆ سەر قەندیل، دەزگای ھەواڵگریی ئێمە زانیاری لەسەر شوێنی کۆبوونەوەی ئەمانەی بە ئێمە داوە. لە ژێر رۆشنایی ئەم زانیارییەش شوێنی کۆبوونەوەکە کرایە ئامانج. بەم پێیەش ٣٥ تیرۆریست لە کاتی کۆبوونەوەکە لە چالاکی خران. ئەمانەش ھەموویان ناویان لە لیستی سەردەستەکاندا بووە.ئێمە مۆڵەتمان لە کەس وەرنەگرت، کاری خۆمان ئەنجامدا. ئێمە بە حکوومەتی ناوەندی عێراقمان گوت 'وەرن ئەم کارە جێبەجێ بکەن، ئەگەر نا ئێمە جێبەجێی دەکەین'، ئێستاش ئەنجاماندا. بەشێکی ئەم کارانە بە ھەماھەنگی لەگەڵ رووسیا و بەشێکیشی لەگەڵ ئێران و بەشەکەی دیکەش لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان ئەنجامی دەدەین. گوتمان "تیرۆریستان لە منبج دەربھێنن، ئەگەرنا خۆمان دەریان دەکەین"، بەم پێیەش زرێپۆشە سەربازییەکانی ئێمە چوونە نێو منبج، ئێستاش برا عەرەبەکانمان لە تورکیا دەگەرێنەوە منبج".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın