Barış Gündoğan
22 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە بەرواری ١٥-٢١ی حوزەیرانی رابردوو لە پارێزگای شرناخ و باکووری عێراق ٨٧ تیرۆریست لە چالاکی خران.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا، بە نووسراوێک رایگەیاند کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا ٨٧ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
راشگەیەنرا کە لەو ئۆپەراسیۆنانەدا شەش سەربازی تورکیا گیانی لەدەستداوە و ١٢ سەربازی دیکەش برینداربوون.
لە سەرەتای دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون لەلایەن سوپای تورکیا تاکو ئێستا، ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە چالاکی خراون گەیشتووەتە چوار ھەزار و ٥٠٩ کەس.
تاکو ئێستا لە شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان تیرۆریستان و سوپای تورکیا، ٥٤ سەرباز گیانیان لەدەستداوە و ٢٣٤ سەربازیش برینداربوون.