Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی "La Repubblica"ی ئیتاڵی ھەڵسەنگاندنی بۆ رووداوەکانی رۆژەڤ کرد.
چاوشئۆغڵو باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکای کرد و گوتی: "پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا کەمێک باشترە و پێکەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ کار دەکەین بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان. بەمەبەستی دەستبەرکردنی ئاشتی لە منبج رێگایەکمان دۆزییەوە.ئەمەش ھاوکار دەبێ لە دووبارە متمانەپێکردنەوەی ئەمریکا، کە بەھۆی ھاوکاریکردنی یەپەگە و پەکەکە لەلایەن ئەمریکا ئەو متمانەیە لەدەستدرابوو".
چاوشئۆغڵو لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا سوپای تورکیا لە سووریا دەمێنێتەوە یان نا، گوتی: "لە منبج سەربازانی ئەمریکا و تورکیا پێکەوە کار دەکەن. لە بوارەکانی دیکەش ئایا گۆڕەپانەکە بۆ کێ جێبھێڵین؟ ئەگەر بکشێینەوە ئەوا داعش و پەکەکە و رژێمی سووریا دەگەڕێنەوە. ئێستا مانەوە لەم شوێنە بۆ سووریا و ئاسایشی ئێمە و گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆری پەنابەران زۆر گرنگە".