Hasan Namlı, Kemal Karadağ,Eşref Musa
11 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2019
دیاربەکر-AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە شارۆچکەی لیجە سەر بە پارێزگای دیاربەکر، دەستگیرا بەسەر پێنج تۆن و ٣١٢ كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆیین و ملیۆنێک و٣٣٧ هەزار و ٥٣٣ رەگی شادانە دا.
لە راگەیەندراوێکی پارێزگای دیاربەکردا هاتووە، تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمە بە مەبەستی لەچالاکی خستنی تیرۆریستانی پەکەکە و خاپوور کردنی پەناگەو مۆڵگەکانی رێکخراوەکە، وەشاندنی زەبری کاریگەر لە هەوڵی بازرگانی و بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر، لە ٩ی تشرینی یەکەمدا ئۆپەراسیۆنێکیان لە شارۆچکی لیجە و ناوچە شاخاوی و گوندەوارەکانی پارێزگای دیاربەکردا ئەنجام داوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیراوە بەسەر پێنج تۆن و ٣١٢ كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆیین و ملیۆنێک و٣٣٧ هەزار و ٥٣٣ رەگی شادانە دا.
لەکاتی گەڕان و پشکنینەکاندا دەستگیراوە بەسەر کڵاشنکۆفێک کە لە جلیکانەدا لەنێو خاکدا شاردرابوویەوە، دەمانچەیەک و چەند کەلوپەلێکی دیکەدا.